AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : sahartv
دووشەممە

٢٥ تەمووز ٢٠١٦

٣:١٩:٤١ د.ن
767896

نیگەرانی لەبارەی دۆخی سلامەتی شێخ زکزاکی ڕێبەری شیعەکانی نیجریە

خزموکەسیی نێزیکی عەلامە شێخ ئیبراهیم زکزاکی لەبارەی دۆخی جەستەیی ئەم مامۆستا پایە بەرزە ی موسوڵمانانی نیجریەیی کە پتر لە حەوت مانگە لە گرتووخانەی هێزەکانی دەوڵەتی دایە نیگەرانیان دەربڕیی.

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :منداڵەکانی شێخ ئیبراهیم زکزاکی دەڵین حالی باوکیان لە گرتووخانە ڕۆژ بۆ ڕۆژ خراپتر دەبێت . دەسگیرکرانی زکزاکی حەوت مانگ لەمەوپێش دوای پەلاماری هێزەکانی سوپا ی نیجریە بۆسەرماڵی ناوبراو وزیارەتگای شیعەکان لە شاری زاریا ڕووی دا. لەم پەلامارەدا زکزاکی بەتوندی برینداربوو وسێسەدو چل وحەوت کەس لە پەێرەوەکانی لەوان سێ کۆڕەکەی کوژران. " سوهەیلا " کچی شێخ زکزاکی کە ماوەیەکی کۆرت هاوریێ ئەو لە گرتوو خانە دابوو دەڵی باوکی لە پەلاماری هێزەکانی سوپا یەکێ لە چاوەکانی لە دەس داوەو چاوەکەی تریشی ئەگەریی هەیە بە هۆی ئەو زەبرانەی کە لە گرتووخانە لیی کەوتووە کوێر بێت. هەرلەم حاڵەدا لێژنەی دۆزێنەوەی ڕاستیەکان دوای لێکدانەوەی پەلاماربۆ سەر ماڵیی شێخ زکزاکی ڕایگەیاند سوپا لە پەلاماری حەوت مانگ لەمەوپێش بۆسەر ماڵیی ئەم زانا ئایینیە لە نیجریە تۆشی تاوانی گەورە بووە....

کۆتایی کورتە نامە/310