به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :بڕیاره محه‌ممه‌د جه‌وادی زه‌ریف له گه‌شته شه‌ش ڕۆژییه‌که‌ی بۆ ڕۆژاوای ئه‌فریقا چاوی بکه‌وێ به به‌رپرسانی نیجریه، غه‌نا ، گینه‌ی کۆناکری و مالی .
دیدار له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆماران، سه‌رۆک په‌رله‌مانه‌کان و وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه به‌شێکه له به‌رنامه‌ی کاری سه‌رۆکی ده‌زگه‌ی دیپلۆماسیی ئێران له‌سه‌فه‌ری بۆ وڵاتانی ئه‌فریقایی.
ئه‌وه، سێهه‌م سه‌فه‌ری ده‌وره‌یی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران بۆ ئه‌فریقایه.
سه‌رۆکی ده‌زگه‌ی دیپلۆماسیی ئێران له یه‌که‌م ڕۆژی سه‌فه‌ره ده‌وره‌ییه‌که‌ی بۆ ئه‌فریقا سه‌ردانی چوار وڵاتی کێنیا، ئۆگاندا، برۆندی وتانزانیای کرد له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌و کیشوه‌ره‌و له دووهه‌م سه‌فه‌ریشدا سه‌ردانی دوو وڵاتی ئه‌لجه‌زایر و تونسی کرد له باکووری ئه‌فریقا...
کۆتایی کورتە نامە/310
source : sahartv
یەکشەممە
٢٤ تەمووز ٢٠١٦
٤:٤٥:٤٨ ب.ن
767583
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران بۆ دیدار و وتووێژ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌فریقی سبه‌ی یه‌کشه‌ممه له‌سه‌رووی شاندێکی سیاسی-ئابووریی ده‌چێته ڕۆژاوای ئه‌فریقا.