AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : ابنا
پێنجشەممە

٢٣ حوزەیران ٢٠١٦

٤:٠٩:١٣ د.ن
761997

لە گفت و کۆیەکی تەلەفونی دا لەگەڵ شێخ عیسی قاسم : ئایەتواللە سیستانی : شۆێنی ئێوە لە دڵەکان دایە

مەرجعیەتی باڵای شێعەیانی عێراق لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ شێخ عیسی قاسم دوای هەوا پرسین لە تەندروستییان وتی جەنابتان جێگەو ڕێگەتان لە ناو دڵەکان دایە و ئەوەی کە ڕوی داوە بە ئێوە هیچ زەرەرێک ناگەیەنێت .

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : ئایەتواللە سیستانی مەرجەعی بەناوبانگی شێعەیان لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ شێخ عیسی قاسم کە لە چەند ڕۆژیی ڕابردو دا لە لایەن وڵاتی بەحرەینەوە جنسیەی ئەو وڵاتەی لێ سێنراوەتەوە ئاماژەیان بەوەکرد کە جێگەو ڕێگەتان لە ناو دڵەکان دایە و ئەوەی کە ڕوی داوە بە ئێوە هیچ زەرەرێک ناگەیەنێت .

ئایەتواللە سیستانی لە ئەم پەیوەندیە تەلەفۆنیە دا سەبارەت بە هەوڵەکانی شێخ قاسم لە دیفاع لە مافی خەڵی بەحرەین کە بە شێوەی نەرم و هیمنانە ئەنجامی دابوو دەسخۆشی کرد.

مەرجەعیەتی باڵای شێعەیان هەروەها لە کۆتایی پەیوەندیە تەلەفۆنیەکەی خۆی لە خودای گەورە داوای کرد کە ئایەتواللە عیسی قاسم و ئیمان دارانی بەحرەین بپارێزێت وتاکیدی لە وە کردەوە کە هەر شتێک کە لە دەستی هەڵبسوڕێت بۆ ئەم بابەتە و دیفاع لە ئەوان ئەنجامی دەدات .

ئەم هەواڵە بوەتە هۆی شۆڕشی دوبارەی خەڵک و گوتنی شعاری " الشعب یرید اسقاط النظام " و هەروەها بوەتە هۆی بەرهەڵستی و ئیعترازی گەورە پیاوانی جیهان و زانایانی ئیسلامی  لە چەندین وڵات دا .