AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : ابنا
پێنجشەممە

٢٣ حوزەیران ٢٠١٦

٣:٢٢:٤٩ ب.ن
761882

ئالی خەلیفە دەبێت لەمافی هاوڵاتی بون دوربکرێتەوە نە شێخ عیسی قاسم / حاکمی بەحرەین خۆی لە نێو گێژەڵوکیکی زور خراپ خۆی گرفتار کردو

حەزرەتی ئایەتواللە مەکارمی شێرازی لە مەراجعی تەقلیدی شێعەیان لە وتار و مەکارمی شێرازیک دا لەناوبردنی مافی هاوڵاتی بونی شێخ عیسی قاسم مەحکوم دەکات .

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : حەزرەتی ئایەتواللە مەکارمی شێرازی لە مەراجعی تەقلیدی شێعەیان لە وتار و بەیانیە یەک دا لەناوبردنی مافی هاوڵاتی بونی شێخ عیسی قاسم مەحکوم دەکات .

جەنابیان لە ئەم بەیایە دا هێناویانە کە :حاکمەکانی بەحرەین کە لە عەقل و درایەت هیچ بۆیەکیان نەبردوە خۆیان لە گێژەڵوکەیەکی خراپ دا گرفتار بون کە ڕۆژ بە ڕۆژ گرفتاریەکانیان زیاتر دەبێت.

مەتنی  بەیانیەی ئایەتواللە مەکارمی شیرازی بەم شێوەی لای خوارەوەیە :

بسم الله الرحمن الرحيم

حاکمەکانی بەحرەین بە یارمەتی عەرەبستانی سعودی کە بە هۆی شکستەکانیان لە عێراق  و سوریە و یەمەن بە شێوەی پاپۆڕێکی شکاو لە ئاودایە دەرهاتون کە ڕۆژ بە ڕۆژ ڕو لە غەرق بون و خنکان دەڕوات ؛ ڕویان لە هەندێک کاری مەترسی دار و عەجیب کردوە ؛ وەکو دوای ئەوەی کە ڕویان لە خراپ کردنی دەیان مزگەوت و حسینیە و بەند کردنی بەشێکی گەورە لە گەورە پیاوان و هاوڵاتیانی شێعە و قەدەغە کردنی نوێژی جەماعەت و هەندێکی تر ئازاردانی تر هەڵساون بە لەناوبردنی تابعەت و مافی هاوڵاتی بونی زانای گەورەی بەحرەین جەنابی شێخ عیسی قاسم ؛ لەوانەیە ئەم هەوڵانەیان حاکمەکانی بەحرەین بە کۆتایی دەسەڵاتیان نزیک بکاتەوە 

لەناو بردن و لێ سەندنەوەی مافی هاوڵاتیەک کە نەتوانیت لەوڵاتەکەی خۆی دا ژیان بەسەر بەرێت ڕوداوێکی دژە مڕۆڤایەتی و شەیتانیە کەسێک کە خۆی و باوک و باپیر ونەتوەی لە ئەو وڵاتەدا ژیانیان بە سەر بردوە لە ئە وڵاتە دا مافیان هەیە و ئەم مافە کەس ناتوانێت لێیانی بسێنیتەوە و ئەگە بەنا وابێت کەسێک مافی هاوڵاتی بونی ڵێ بسێنرێتەوە ئەوا ئالی خەلیفەیە لەبەر ئەوەیکە باو باپیریان لە عەرەبستان وناوچەی نەجدەوە هاتون بۆ ئەم وڵاتە ئەمە لەکاتێک دایە کە جەنابی شێخ عیسی قاسم خۆی و با باپیررانی هەمویان بەحرەینین .
شێعەیانی بەحرەین تا ئیستا لە هەموو ڕێپێوانەکانیان دا وتویانە ئە گەر هەموو مافەکانیان بدرێت ئامادەن لەگەڵ برایانی سونی کە هیچ عەداوەت و دوژمنیەکیان نییە لەگەڵیان دا بە بێ هیچ موشکیلەیەک ژیان بە سەر بەرن بەڵام حاکمەکانی بەحرەین کە لە هەموو شێوەیەک عەقل و درایەت بە دورن خۆیان لە گێژە ڵوکەیەکی زۆر خراپ دا گرفتار کردوە  ڕۆژ بەڕۆژ زیاتر لە ئەم گێژەڵوکەیە دا گرفتار دەبن .

ئەوانە دەبێت تا ئێستا تێ گەشتبن کە مەراجعی شێعە هیچ کات ئەم شێوە کار و ڕوداوانە تەحەمول ناکەن .

ان ربك لبالمرصاد

ناصر مکارم