AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : ابنا
سێشەممە

٢١ حوزەیران ٢٠١٦

٢:٥٤:٣٦ د.ن
761569

بەرهەڵستی توندی ئایەتواللە جەعفەری سوبحانی بە یارمەتی درۆست کردنی فیلمێک سەبارەت بە خلفا کە دوبەرەکی بخاتە نێو موسوڵمانانەوە .

لە ئەم بارە دۆخە دا زۆر دورە لە عەقل و تەقوا کە فیلمێک دروست بکرێت کە لە باتنی دا مەبەستی دوژمنان دابین بکات ؛ کەواتە دروست کردنی ئەوها فیلمێک حەرامە و یارمەتی ماڵی بە ئەم فیلمە پێ داگری و ئیعانەت لە سەر گوناح و حەرامە .

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : ئایەتواللە جەعفەری سوبحانی لە جوابی کۆمەڵێک لە موقەلدین سەبارەت بە یارمەتی و پشتیوانی فلیمی " یوم العذاب " ڕای خۆی باس کرد .

مەتنی پرسیاری موقەلدین و جوابی ئەم مەرجعی تەقلیدە بەئەم شێوەی لای خوارەوەیە :

حەزرەتی ئایەتواللە جەعفەری سوبحانی مد ظله الوارف سلام علیکم

هەروەها کە خۆتان دەزانن یەکێک لە شەبەکە تەلەفزوێنیەکانی عەرەبی کە مەقەڕیئەوان لە بەریطانیایه لە چەند مانگی ڕابردوەوە هەڵساوە بە کۆ کردنەوەی میلێون ها پوند لە شێعەیانی جیهان بو دروست کردنی فلیمێکی سینەمایی بە ناوی " یوم العذاب " واتە ڕۆژی شکنجە .
سەرۆک و ڕەئیسی ئەم قەناتە کە سابقەیەکی درێژی هەیە لە ئیهانەت و خراپە وتن بە موقەدەساتی ئەهلی سونەت هەدەف لە دروست کردنی ئەم فلیمە بە ئەم شێوەی لای خوارەوە باس دەکات :

ئەم فلیمە کە بە دەستی بەناوبانگ ترین دەرهێنەرەکان و هونەرمەندای ڕۆژ ئاوا دابین دەکرێت ؛ باس لە ژیانی حەزرەتی زەهرا (سەلامی خوای لێ بێت) بە تایبەت لە کاتی دوای وەفاتی پێغەمبەری ئیسلام (درودی خوای لە سەرخۆی و بنەماڵە کەی بێت ) دەکات . خەڵکی جیهان بۆ یەکەمین جار لە ئەم فیلمە دا دەبینن کە چۆن خەلیفەی یەکەم و ئەو کەسانەی کە لەگەڵی دابوون هێرش دەکەنە سەر ماڵی کچی پێغەمبەرەکەین و حورمەتی ئەو ماڵە و کچی پێغەمبەر دەشکێنن و ..... ئەم فلیمە فەرقی بەینی ئیسلامی ڕاستین و ئیسلامی ئنحرافی ( واتە ئیسلامی سەقیفەی بنی ساعدە ) پیشان دەدات ..... ئەم فلیمە مەزنە دەبێتە هۆی خراپ بونی چێرەی ئاسمانی خولەفای ئەوەڵیە .... ئێمە سوێندمان خواردوە کە یا زەهرا س تۆڵەی تۆ بە هەپ شێوەیەک بێت دەیگرین!
( بهشێک لە قسە کانی یاسر الحبیب لە قەناتی فەدەک بە مێژووی ۲۰۱٦/۴/۱۰

لەگەڵ ئەوەی دا کە هەواڵێکی زۆر بۆ تەبلیغ و ڕیکلامی ئەم فلیمەو و وەرگرتنی هەمە جۆرە یارمەتیەک بۆ دروست کردنی ئەم فلیمە ە ئارا دایە تکایە حوکمی شەرعی هەرجۆرە یارمەتیەک ، یان ڕیکلام و سەیر کردنی ئەوها فیلمێک چیە ؟

کۆمەڵێک لە خوشەویستانی و موقەلدین

جوابی ئایەتواللە جەعفەری سوبحانی

بسم الله الرحمن الرحیم

لە ئەم کات و ساتە دا و شەرایتی حاکم بە سەر وڵاتانی ئیسلامی دا و لەگەڵ ئەوەی دا کە فیتنەیەکی گەوڕەکە ئەمڕۆ بە هۆی بیانیەکان دروست کراوە کە لە ئاکامی ئەم فیتنەیە دا موسوڵمان دەکۆژرێت بە دەستی موسوڵمان و هەروەها میلێون ها خەڵکی عێراق و سوریا لە ماڵ و کاشانەی خۆیان ئاوارە بوون و پەنایان برد بۆ وڵاتە ئەوروپیەکان و هەندێک جار پێش ئەوەی کە بگەنە وڵاتی مەبەست لە دەریا دا خنکاون ؛ لە ئەم کات و ساتە دا دور لە عەقڵ و خوداناسی و تەقوایە کە فلیمێک دروست بکرێت حەرامە و یارمەتی ماڵی بە ئەم فیلمە پێ داگری و ئیعانەت لە سەر گوناح و حەرامە . (ولا تعاوتوا على الاثم و العدوان)

قم جەعفەری سوبحانی
30/3/1395