به پیی هه وال ده ریی ئال‌و به یت(ع) ـ ابنا ـ عه‌قیله ساڵح سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی لیبیا، بڕیاری چه‌ك هه‌ڵگرتنی گشتی له وڵاته‌كه‌ی، ڕاگه‌یاندوه‌و هه‌روه‌ك بڕیاریشیدا، لیوا عه‌بدولڕه‌زاق نازوری سه‌رۆكی ئه‌ركانی گشتیی سوپا وه‌ك حاكمی سه‌ربازی ناوچه‌كانی نێوان شاری درنه‌ی ڕۆژهه‌ڵات تا وه‌كو شاری بن جه‌وادی ڕۆژئاوا، ده‌ستنیشان بكات.
ئه‌و بڕیاره‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی لیبیا دوای ئه‌وه هات كه له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، شه‌ڕوپێكدادان له‌نێوان چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش‌و قاعیده له‌گه‌ڵ سوپای لیبیا له شاره‌كانی ئه‌جدابیاو به‌نغازی ڕۆژهه‌ڵاتی لیبیا ڕوویدا، سوپای لیبیا به‌هاوكاری هێزی ئاسمانی هه‌وڵ ده‌دات داعش‌و قاعیده له‌و ناوچانه ده‌ربكات.