به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ حەزرەتی ئایەتۆڵڵاهولعۆزما خامنەیی ئێوارەی شەممە لە دیداری ژمارێک لە مامۆستایان ، بلیمەتانی زانستی و توێژینەرانی زانکۆەکان ، فەرمووی : زۆرتر بوونی خێرایی گەشەی زانستی لە زانکۆکان و ناوەنده زانستیهکان ، بەدیهێنان و بە هێز کردنەوەی هەست بە شووناسی جێی شانازی ئێرانی - ئیسلامی لە لاو و گەنجەکان ، و شۆرشگێر بوونی زانکۆ کان و خۆیندکاران لە وێنەی پێداویستییەکانی بوونی نیزامی ئیسلامی بە دەستەڵاتێکی زانستی ناسراو و سەرچەشنی جەماوەر سالاری هاوڕێ لەگەڵ ئیسلام و مەعنەویەت ،لە دونیا دایە .
ڕێبەری شۆرشی ئیسلامی بە هێنانە ئارای ئەم پرسیارە کە بۆ ئێران دوای ٢٠ ساڵ ، چ داهاتوویەکی باش لە ئارا دایە ، فەرمووی : ئەگەر داهاتووی باش و لە باری بەرچاو ، ئێرانی بەدەستەڵات ،مەزن ، سەربەخۆ ، دیندار ، دەوڵەمەند و وڵاتێ کە لە دادگەری کەڵک وەردەگرێت و خاوەنی حکوومەتی جەماوەری ،پاک ، جیهادگر ، دڵسۆز و پارێزکار بێت ، پیویستە زانکۆکان بڕازێنەوە بەم شاندەرانە و بەرەی لاوی بروا دار و موئمین بەم بابەت و برگەیانە ڕابهێنن .
بەرێزیان لە بارەی " پێشکەوتنی زانستیی " لە سەر پێویستی خێرایی دان بە گەشەی زانستی جەختی کرد و فەرمووی : من ماوهیهک لەمەو بەر لە بارەی کەم بوونی خێرایی گەشەی زانستی ڕاسپێریم کردووە چوونکا خێرایی کەم بۆتەوە و بۆ قەرەبووی مەودای دواکەوتوویی زانستی چارەیەک جگە لە زۆرتر کردنەوەی خێرایی گەشەی زانستی لە ئارا دانییە .
حەزرەتی ئایەتۆڵڵاهۆلعۆزما خامنەیی تیشکی خستە سەر ڕۆلی مامۆستایان لە بەدی هینان و هێزمەندیی "ماک و شووناسی ئێرانی و ئیسلامی " لە نێوان خۆیندکاران و فەرمووی : مامۆستایان بە باسکردنیی پێشکەوتنەکانی وڵات لە گۆرەپانەکانی هەوا و فەزا ،نانۆ ، ناڤۆکی ، تێکنۆلۆژیای ژینگە و پزیشکی ، دەتوانن هەستی ماک و شووناس لە نێو خۆیندکاران دا ببوژێننەوە . بەرێزیان لە بارەی ماک و شووناسی ئیسلامیی زانکۆکانیش فهرمووی :بهرپرسانی زانکۆکان دهبێ له بهرامبهر ههر ههنگاو و بابهتێک وهک ئۆردووی تێکهڵاو که شوناسی ئیسلامیی دەخەوشێنن ،هەستیار بن ولەتهکیدا هەڵسو کەوت بکەن .
ڕێبەری مەزنی شۆرشی ئیسلامی هەروەها فهرمووی : هەبوونی ڕەوتە جۆر بەجۆرەکانی سیاسی لە زانکۆکان گرفتێک نییە بەڵام بەرپرسانی زانکۆکان بریتی لە بەڕێوە بەرانی پایەبەرزی وەزارەتخانەکان و سەرۆکان و مامۆستایان دەبێ بەردەوام لاگر و پارێزەر و هیدایەت کەرەوەی کەشی تێکەڵاو بە کێشەی زانکۆکان بەرەو بنەماکان و ئامانجەکانی شۆرشی ئیسلامی بن و بە هیچ جۆر نابێ لاگریی ڕەوتەکانی نەیاری شۆرش ، بکەن .
لە سەرەتای ئەم دیدارەدا ژمارێک لە مامۆستایان ، خاوەن بیران و پسپۆرانی بوارهکانی زانستی ئەندازیاری و زانستەکانی ئینسانی لە قسەگەلێک دا پێشنیار و بیر وڕای خۆیان لە بارەی مەسەلە جۆر بە جۆرەکان خسته ڕوو. کردووە .