AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
یەکشەممە

١٩ حوزەیران ٢٠١٦

٢:٥٤:٠٥ د.ن
761148

پیرۆزبایی ئایەتۆڵڵا سیستانی بەبۆنەی ئازاد کرانی شاری فەلووجە

ئایەتۆڵڵا سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق ، ئازاد کرانی شاری فەلوجەی لە چنگ داگیرکەرانی ترۆریستی پیرۆزبایی کرد.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ "سەیید ئەحمەد سافی" نوێنەری ئایەتوڵڵا سیستانی لە کەربەلا ڕۆژی یەکشەممە لە پێوەندی تەلەفونی لەگەڵ "ڕائید شاکر جودت" فەرماندەی پۆلیسی ناوەندی عێراق، وتی: ئایەتۆڵڵا سیستانی لە دەوری هێزە چەکدارەکانی عێراق لە ئازاد کرانی شاری فەلوجە لە چنگ داگیر کەرانی ترۆریست و بەشداری لە پاڕاستنی گیانی شارومەندان و یارمەتی دان بە ئاوارەکان و پاڕاستنی سەروەت وسامانیان ڕیزی گرت. ئایەتۆڵڵا سیستانی لە پەیامێک دا کە هەینی ڕابردوو نوێنەرەکەی لە کەربلا لە نوێژی هەینی خوێندی، پاڕاستنی یەکیەتی نیشتمانی و یەکپارچەیی خاکی عێراقی لە گرێوی یارمەتی دان بە ئاوارەکان و ڕزگاری عێراق لە ئافەتی ترۆریسم زانیبوو.

دوای فەرمانی "حەێدەر عەبادی" سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ئازاد کرانی شاری فەلوجە لە بەرواری بیست وسێ مانگی مای ڕابردوو، گرینگترین بنکەی ترۆریستەکانی داعش لە ڕۆژئاوای عێراق، سەرەنجام ڕۆژی جومعە بە شکست دانی ترۆریستەکان کەوتە ژێر کۆنترۆڵی هێزە عێراقیەکان.