AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : ابنا
شەممە

١٨ حوزەیران ٢٠١٦

٢:٤٥:١٢ د.ن
760957

مولحید و کافرەکان ئامانجی سست و لاواز کردنی ڕۆژهەڵاتی ئیسلامیان هەیە بەڕەڵایی و ئازادی هاو ڕەگەز بازان لە ڕۆژ ئاوادا دا زۆر ناشی

شێخی الازهەر گوتی:دەرون ناسان و بنکە ماڵی و ئیداریە گەورەکان لە ئەم جورە بیر و باوەڕە پشتیوانی دەکەن کە دەتوانین مەترسی ئەمانە بخەینە پاڵ ڕیزەکانی بنکە سەربازیەکانی ڕۆژئاوا و لە لایەکی تریشەوە تاکە ڕێگا بۆ بەرهەڵستی لەگەڵ ئەم مولحدانە بڵاوکردنەوەی زانست و عیلمی ڕاست و دروستی ئیسلامیە کە لە زانکۆکان و قوتابخانەکان دا بگوترێتەوە.

به پێی هەواڵ دەریی ئالو بەیت(ع) -ابنا-: ئەحمەد تەیب شێخی الازهەر لە تەوەرێکی شاشەیی دا بە ناوی (الامام الطیب) که لە مانگی پیرۆزی رە مەزان دا هەمە ڕۆژە قەناتەکان میسرە وە بە شێوەی ڕاستەو خو بڵاو دەبێتەوە وتی: (الحاد) ئیلحاد لە سەدەی هەژدەهەمی میلادی دا بیرو ڕاکانی خۆی بە هەندێک رێز و ئیحترامەوە دەیخستە بەر دەستی ئیماندارانەوە بەڵام ئیلحادی ئەم سەردەمە بەشێوەیەکی تایبەت دوای ڕوداوەکانی ۱۱سپتەمبەر دژی دینەکان بە تایبەت ئیسلام ئامادەیی خۆیان بۆ شەڕ دەربڕیوە .
جەنابیان دوپاتی کردەوە:هۆ و سەبەبی بڵاو بونەوەی ئیلحاد و بێ دینی ئەوەیە کە هەندێک لە گەنجانی موسوڵمان پشتیوانیەکی فکری وباوەڕێکی بەقوەتیان نییە و ناتوانن ئەو شتانەی کە دەیبیسن هەڵی بسەنگێنن بە تایبەت زۆربەی کاتەکان قسەی ئیلحادی بە شێوەیەکی زور سادە و جوان بۆ گەنجان باسی لێوە دەکەن دەرون ناسان و بنکە ماڵی و ئیداریە گەورەکان لە ئەم جورە بیر و باوەڕە پشتیوانی دەکەن کە دەتوانین مەترسی ئەمانە بخەینە پاڵ ڕیزەکانی بنکە سەربازیەکانی ڕۆژئاواوە.

ئەحمەد تەیب ل بەشێکی تر لە وتارەکانی خۆی دا وتی : هەندێک بنکە نێوندوڵەتیەکانی مافی مرۆڤ بە پەرۆشەوە هەوڵ دەدەن لە ئە موسوڵمانانەی کە مورتەد و کافر دەبن پشتیوانی بکەن و بە ڕای ئێمە ئەێم ؛ شێوەیەک لە شێوەکانی ژێر پی خستنی ئازادی دینیە ئەمە لە کاتێک دایە کە ئەگەر کەسێک بە هەمووانی ڕانەگەیاندبێت هیچ مەترسیەکی بۆ کۆمەڵگای ێیسلامی نییە.

پاشان گوتیی: هەندێک لە وڵاتە ئەوروپیەکان ڕیگە ئازادی هاو ڕەگەز بازانیان کردوەتەوە کە ئەمە خۆی زۆڕ ناشیرینە و دڵ ئازار دەدات .

شێخی الازهەر لە کۆتایی قسەکانی خۆیی دا لە کۆمەڵگای ئیسلامی داوای کرد بۆ کۆتایی پێ هینان ب دیاردەی ئیلحاد هەنگاوێک هەڵ بگرن و وتی :تەنها چارەی کۆتایی هێنان بە ئلحاد و بێ دینی ، بڵاو کردنەوەی عیلم و زانستی دینی و ئایینی سەحیح و دروست لە جامیعە کان قوتابخانەکانە و دەبێت لە زانکۆکانی ئێمە هەندیک کتێبی فەلسەفی بیروباوەڕی بە تەلەبەکانبگوتریتەوە بۆئەوەی کلتوری کۆمەڵگا لە بەرامبەری بیر باوەڕە خراپ و ناشیرینە کان بپارێزرێت