AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : ابنا
یەکشەممە

١٤ شوبات ٢٠١٦

٦:٢٣:١٩ د.ن
734943

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران : سیاسەتی ئێران سەبارەت بە سووریا ، لایەنگری لە ئاشتی یە

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران ، سیاسەتی هەمیشەیی و نەگۆڕاوی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەمبەر سووریای لایەنگری لە ئاشتی زانی .

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ، ڕێبەری موعەززەمی ئینقلابی ئیسلامی ئێران دوانیوەڕۆی یەکشەممە لە دیداری " جان درامانی ماهاما " سەرۆک کۆماری غەنا و شاندی پلە بەرزی هاوڕێ جەختیان کرد : ئێران بەردەوام هەوڵی داوە پرسی سووریا بە سوودی نەتەوەی ئەو وڵاتە کۆتایی پێی بێت و لە سەر ئەو بڕوایەیە کە لە دەرەوەی وڵاتێک ناتوانرێ بۆ ئەو نەتەوە بڕیار بگیردرێت . ئایەتوڵڵا عوزما خامنەیی فەرموویان ئەمریکیەکان و ئورووپاییەکان ناتوانن بۆ نەتەوەی سووریا بڕیار بدەن و ئەوە نەتەوەی سووریایە کە دەبێ سەبارەت بە داهاتووی خۆیان بڕیار بدەن . ڕێبەری موعەززەمی ئینقلابی ئیسلامی ئێران ، بە هێنانە ئارای ئەو پرسیارە کە چلون بڕێکی زۆر لە چەکی پێشکەوتە و پارە لە دەستی تێروزیستەکان دایە وتیشتیان : ڕیشەی هەموو کێشە یە ک زلهێزەکانن کە ئەمریکا لە سەرووی ئەوان دایە و ڕژیمی زایونیش هێمای زەبرو زەنگە .

بەڕێریان ، ڕێگاچارەی پرسی سورویا و بەرەنگار بوونەوە لە گەڵ کێشەگەلێک وەکوو تێرۆریزم و کوێرەوەریەکانی گەلی فەلەستینی لە گرەوی هاوکاری زورتری وڵاتانی سەربەخۆ زانی . ڕێبەری موعەززەمی ئینقلابی ئیسلامی ئێران هەروەها وێڕای ئاماژە بە ڕوانینی پوزێتیڤ و لایەنگرانەی ئێران بە گەشەی هاوکاریەکان لە گەڵ وڵاتانی ئەفریقایی لە سەرەتای ئینقلابی ئیسلامیەوە وەبیریشیان هێنایەوە کە زلهێزە زاڵخوازەکان ، نەیاری پەیوەندی گەرم و گوڕی ئێران لە گەڵ ئەفریقا و هەروەها سەرچاوەی سەرەکی شەڕ و تێکهەڵچوون و تەیار کردنی تاقمە تێرۆریستەکانن . حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی فەرموشیان تاقمە تێرۆریستەکان لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا و ئەفریقا دەست نیشانی ڕێکخراوە سیخووڕیەکانی ئەمریکا بریتانیا و ڕژیمی زایونین . ڕێبەری موعەززەمی ئینقلابی ئیسلامی ئێران بە ڕێزگرتن لە خەباتەکانی سەربەخۆ خوازانەی هێندێک لە کەسایەتیە ئەفریقاییەکان دژی پاوانخوازانیش جەختیان کرد : ئەو کەسایەتیە هەڵکەوتانە ،شۆناسی ئەفریقایان لە جیهان بەرز کردەوە .