به پیی هه وال ده ریی ئال‌و به یت(ع) ـ ابنا ـ به گێڕانه‌وه له ماڵپه‌ڕی "المواقف العراقی"، عه‌بدولهادی سه‌عداوی له لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانی ڕایگه‌یاند: مه‌رجه‌عییه‌تی باڵای ئایینی له چاکسازییه‌کانی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له‌م وڵاته و پراکتیکی ده‌وڵه‌ت، په‌رله‌مان و پارته سیاسییه‌کان ڕازی نییه، که‌واته بڕیاردانی به ئاراسته نه‌کردنی ڕوانگه سیاسییه‌کانی خۆی له خوتبه‌کانی نوێژی هه‌ینی به مانای پێدانی کارتی زه‌رد به ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵه.
ناوبراو زیادی کرد: مه‌رجه‌عییه‌تی باڵای ئایینی له عێراق هه‌ستی به‌وه کردووه که خوتبه‌کانی بۆ ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ، پارته سیاسییه‌کان و په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته هیچ جۆره قازانجێکی به‌دواوه نه‌بووه.
شیاوی ئاماژه‌یه که سه‌یید ئه‌حمه‌د سافی، نوێنه‌ری ئایه‌توڵڵا سیستانی له که‌ربه‌لا ڕایگه‌یاندووه که ئایه‌توڵڵا سیستانی بڕیاریان داوه که خوتبه سیاسییه‌کانی مه‌رجه‌عییه‌تی باڵای ئایینی عێراق به شێوه‌ی حه‌وتانه نه‌بێت، به‌ڵکوو به‌پێی ڕێوڕه‌سم و ئاڵوگۆڕه‌کانی عێراق ڕابگه‌یێندرێت.