١٧ تەمووز ٢٠٢٤ - ١٩:٢٥
تێوەگلانی ئێران لە تیرۆری ترامپ درۆی بێ بنەمایە

نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان وەڵامی قسە و باسەکانی سەبارەت بە ڕۆڵی ئێران لە تیرۆرکردنی ترامپی دایەوە و جەختی لەوە کردەوە: ئەم تۆمەتانە بێ بنەما و ڕقەبەرانەن.

 نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وەڵامی قسە و باسەکانی سەبارەت بە ڕۆڵی ئێران لە تیرۆرکردنی ترامپ دایەوە .

جەختی کرد: ئەم تۆمەتانە بێ بنەما و ڕقەبەرانە و درۆن.

وتیشی: لە ڕوانگەی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، ترامپ تاوانبارێکە کە بۆ فەرمانی تیرۆرکردنی ژنڕاڵ سولەیمانی پێویستە لە دادگا دادگایی بکرێت و سزا بدرێت. ئێران ڕێگای یاسایی هەڵبژاردووە بۆ ئەوەی لێپرسینەوەی لەگەڵدا بکات.

342/