AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
سێشەممە

٧ ئایار ٢٠٢٤

٧:٢٢:٢٥ د.ن
1456941

نەیاران پەشێون لە پێوەندی ئێران و ئاژانسی وزەی ئەتۆمی

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی وتی: نەیارانی ئێران بەردەوام پەشێو بوون لە پێوەندی ئێران و ئاژانس.

محەمەد ئیسلامی، سەرۆکت ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی، ئەمڕۆ لە ئیسفەهان لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی هاوبەش لەگەڵ ڕافائێل گرۆسی بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ڕایگەیاند: لە ئەو سەفەرەدا گفتوگۆی سازێنەر و بەرەوپێشمان لەگەڵ بەڕێز گرۆسی هەبوو.

ناوبراو درێژەی دا:ئێمە لە ڕەشەممەی ساڵی ڕابردوو بەیاننامەیەکی هاوبەشمان بڵاو کردەوە کە ئەگەرچی نەیارانی ئێران بەردەوام پەشێون لە پێوەندی ئێران و ئاژانس، بەڵام گرسۆی و من پێمان وایە کە ئەو بەیاننامە، بنەمایەکی باش بۆ هاوکاری ئاژانس و ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمییە و وەکوو نەخشەڕێ لەسەر جەختمان کرد.

بە ئەو بەیاننامە سێ بەشی هەیە: یەک، ئەو بەڵگانەیە کە لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لە چوارچێوی پی ئێم دی بەسترابوو کە دەکەونە ژێر کاریگەر دۆخی دەرەکی و سیاسییەوە. بەشی دووهەم هی دۆخی ئێستایە کە ئەبێ بە پێ ئێن پی تی و پادمان بچینە پێشەوە و بەرنامەکان سنووردار بکەینەوە.

هەروەها بەشی سێهەم هی بەڕێز گرۆسییە و بۆ هەنگاوگەلێکە کە هی داهاتوو و چاوەڕوانی بەرانبەرە.

ئیسلامی وتیشی کە بیری دوژمنانە کە لە دژی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران دانراوە و سەرچاوەی ئیسرائیلی هەیە نابێت لەسەر پێوەندی ئێران و ئاژانس کاریگەری دابنێت.

342/