هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆیی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری کوردستان سووریا ڕایانگەیاند کە لە هێرشی ئەو هێزانە بۆ سەر حەشارگەکانی داعش لە کەمپی هەول، 25 ئەندامی داعشی لەوانە ژنێک دەستگیر کران و ڕێژەیەک چەک و تەقەمەنی کەرەسەی پێوەندی لە ئەو کەسانە دۆزراوەتەوە.
هێزەکانی ئاسایش هەروەها ڕایانگەیاند کە ئەو کەسانە کە لە 5 بەشی مەترسیداری کەمپ دەستگیر کراون، پیاوان و ژنانیان ئەشكەنجە کردووە و کوشتووە و ئایدۆلۆژیای توندڕەوانەیان لە نێوان دانیشتووانی کەمپەکە پەرەپێداوە.
342/