حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی لە کاردانەوە بە هێرشی پۆلیسی ئەمریکا بۆ سەر خوێندکارانی ناڕەزای بە تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی نووسراوەیەکی بڵاو کردەوە.
و نووسی: سەرکوت و مامەڵەی توندوتیژانەی پۆلیس و هێزە ئەمنییەکانی ئەمریکا بەرامبەر بە مامۆستایان و خوێندکاران کە ناڕەزایەتی دەردەبڕن بەرامبەر بە ژینۆساید و تاوانە جەنگییەکانی ڕژێمی ئیسرائیل لە زانکۆ جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە، بە قووڵی بووەتە جێی نیگەرانی و بێزاری ڕای گشتی جیهان.
ئاماژەی بەوەشکرد: ئەم سەرکوتکردنە هاوکاتە لەگەڵ بەردەوامیی پشتیوانیی تەواوەتی واشنتۆن بۆ ڕژێمی ئیسرائیل و بە ڕوونی سیاسەتی دووفاقی و هەڵسوکەوتی دژبەیەکانەی حکومەتی ئەمریکا بەرامبەر بە ئازادی ڕادەربڕین نیشان دەدات.
وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: لە دوای ژینۆسایدی دەیان هەزار ژن و منداڵی فەلەستینی، بە تایبەت دوای دۆزینەوەی گۆڕی بەکۆمەڵی نەخۆش و بریندارەکان و ستافی پزیشکی لە دەوروبەری نەخۆشخانەی ناسر لە کەرتی غەززە، شەپۆلی جیهانی بێزاری بەرامبەر بە ڕژێمی ئیسرائیل و لایەنگرانی بەدواوە بووە.
پێویستە کۆشکی سپی دەستبەجێ دەست لە پشتیوانیکردن لە تاوانە جەنگییەکانی ڕژێمی ئیسرائیل هەڵبگرێت و لێپرسینەوەی لەگەڵدا بکرێت.