AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
پێنجشەممە

٢٥ نیسان ٢٠٢٤

٧:١٧:٤٠ د.ن
1454116

سووتاندنی نووسینگەی حزبە کوردییەکانی سووریا لە حەسەکە و قامیشلۆ

چاودێری سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ هەواڵی سووتاندن و وێرانکردنی نووسینگەکانی ئەنجومەنی نیشتیمانیی سووریا و پارتی یەکێتی دیموکراتی بە هۆی پەرەسەندنی گرژییەکانی نێوان ئەم دوو ڕەوتە سەرەکییەی کورد لە سووریا بڵاو کردەوە.

چاودێری مافی مرۆڤی سووریا بە ئاماژە بە سووتاندنی نووسینگەکانی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردانی سووریا و پارتی یەکێتی دیموکراتیکی سووریا لە حەسەکە و قامیشلۆ، بە نیشانەی پەرەسەندنی گرژییەکانی نێوان ئەم دوو گرووپە سەرەکییە کوردە لە سووریا ناوبرد.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئەم ڕێکخراوەی چاودێریی پێشهاتەکانی سووریا، شەوی ڕابردوو کەسانی نەناسراو ئۆفیسی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کوردی سووریایان لە شاری حەسەکە ئاگریان تێبەردا و تێکیان دا.

لە هەمان کاتدا کەسانی دیکە ئاگریان لە ئۆفیسی یەکێتی دیموکراتیکی سووریا لە نزیک شاری قامیشلۆ بەرداوە.

ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سووریا ئەم هێرشانەی بۆ سەر بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ بە نزیک لە پارتی دەسەڵاتدار لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی کوردی سووریا زانی و داوای لە ئیدارەی خۆسەری کورد کرد کۆتایی بەو کردەوانە بهێنێت.

342/