AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
سێشەممە

٢٣ نیسان ٢٠٢٤

٦:٣٥:٥٨ د.ن
1453575

"وەعدەی سادق" بە واتای سەرکەوتنی ئێران بەرانبەر ئیسرائیلە/ئوردن خەیانەتی کرد

سەرۆکی یەکێک لە بزووتنەوە سیاسییەکانی عێراق ئاماژەی دایە سەر خەیانەتی ئوردن لە ئۆپراسیۆنی بەڵێنی ڕاستدا.

محەمەد شەریف ئەبووسەعیدە سەرۆکی بزووتنەوەی سیاسی وجود لە عێراق جەختی کرد کە شەڕکەرەکانی ئوردن بۆ ماوەی 11 کاتژمێر لە هەرێمی ئاسمانی عێڕاق و سووریا گەشتیان کرد تا لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران و لە پاڵپشتی لە ئیسرائیل کردەوە بنوێنن.

ناوبراو زیادی کرد: ئەو ڕووداوە لە ئۆپراسیۆنی ڕاستدا ڕووی دا. کۆماری ئیسلامی ئێران دوای هاویشتنی 120 مووشەک و ژمارەیەکی زۆر درۆن بەرەو ئیسرائیل سەرکەوتنی بەدەست هێنا.

ئەبو سەعیدە زیادی کرد: ئەو ئۆپراسیۆنە وڵاتانی پاڵپشتی ئیسرائیلی سووک کرد. ئوردن یەکێک لە ئەو وڵاتانە بوو کە بۆ بەرەوڕوو بوونەوەی مووشەک و درۆنەکانی ئێران هاتە کایەوە.

بەرپرسانی ئەمان ڕایانگەیاند کە هەوڵی ئەوان بەس بۆ بەرگری لە هەرێمی ئاسمانی خۆیان بووە بەڵام تەنانەت شرۆڤەکارانی ڕۆژاواییش ئەو شرۆڤەیەی ئوردنیان قبووڵ نەکرد و بە وتەی هەندێک شرۆڤەکار ئوردن بە ئەو کردەوەیە خۆی خستە نێو دۆخێکی دژوار و ئاڵۆزەوە. سەیر لەوەدا بوو کە خەڵکی ئوردنیش دژی ئەو کارەی حکومەتەکەیان هەستانەوە و ناڕەزایەتیان کرد .

342/*