AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
سێشەممە

٢٣ نیسان ٢٠٢٤

٦:٣٥:٣٢ د.ن
1453574

هێرش بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکان قەدەغەیە/بەزووی دەچمە تاران

بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ەئتۆمی دەڵێت کە سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران هێشتا بڕوای بە گفتوگۆ هەیە و بەزووی سەفەری تاران دەکات.

ڕافائێل گرۆسی بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بە ئەو پاگەندە کە سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران ناڕوونی زۆر هەیە، وتی کە بەزووی سەردانی تاران دەکات.

گرۆسی پاگەندەی کرد کە ئێران نەک چەند مانگ بەڵکوو چەند هەفتەی پێویستە بۆ دەستسختنی ئۆرانیۆمی پیتێندراوی پێویست بۆ چێ کردنی بۆمبی ئەتۆمی و لە درێژەدا وتی کە ئەوە بە ئەو واتا نییە کە ئەو وڵاتە چەکی ئەتۆمی هەیە یان ئەوەی کە دەتوانیت لە ئەو ماوەیەدا چەکی ئەتۆمی چێ بکات.

ناوبراو درێژەی داکە ئێران ئەبێ لە ئاستی ناڕوونییەکان کەم بکاتەوە و زانیاری زیاتر بخاتە بەردەستی ئاژانس.

گرپسی هەروەها بە ئیدانە کردنی هەر جۆرە هیرشێک بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکان ، وتی: هیرش بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییە بەتواوەتی قەدەغەیە.

342/