AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
سێشەممە

٢٣ نیسان ٢٠٢٤

٦:٣٥:٠٦ د.ن
1453573

یەکێتی ئەورووپا ئەبێ گەمارۆ بخاتە سەر ئیسرائیل

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: یەکێتی ئەورووپا ئەبێ بەرپرسیارانە هەڵسوکەوت بکات و گەمارۆ بخاتە سەر ئیسرائیل.

حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە بڕیاری یەکیتی ئەورووپا بۆ دەرکردنی گەمارۆ لە دژی ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس نووسی: جێگای داخە کە یەکێتی ئەورووپا بۆ سنووردار کردنەوەی نایاسایی ئێران خێرا بڕیار دەدات، بەس لەبەر ئەوەی کە ئێران لە مافی خۆی بۆ بەرگری لە خۆ لە بەرانبەر هێرشەکانی ئیسرائیل کەڵکی وەرگرتووە.

وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها نووسی: یەکێتی ئەورووپا نابێت پەیڕەوی بکات لە قسەکانی ئەمریکا بۆ ڕازی کردنی ئیسرائیل. لە حاڵێکدا کە ئیسرائیل درێژە دەداتە کۆمەڵکوژی فەلەستینییەکان، کاردانوەی ئەورووپا بە ئەو بابەتە بەس لە ئاستی قسەدایە.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وتیشی: یەکێتی ئەورووپا ئەبێ بەرپرسیارانە کردەوە بنوێنێت و ئیسرائیل گەمارۆ بدات.

342/