دوای کۆتایی هاتنی کۆبوونەوەکانی لە بەغدا، سەرۆکی تورکیا چووە هەولێر بۆ دیدار و گفتوگۆ لەگەڵ سەرانی هەرێمی کوردستان.
یەکێک لە گرینگترین بابەتەکانی سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ هەولێر ئەوە بوو کە لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئەندامانی کابینەی هەرێم کۆبووەوە، بەڵام لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی دیدڵری نەکرد.
ڕۆژنامەنووسان و شرۆڤەکاران کە یاوەری ئەردۆغان بوون لەم سەفەرەدا ڕایانگەیاند کە ئەنقەرە بە بیانووی ئازادی چالاکی پارتی کرێکارانی کوردستان لە سلێمانی هەڵوێستی بەرامبەر بافڵ تاڵەبانی وەرگرتووە.
لە چەند هەفتەی ڕابردووشدا ئەردۆغان و وەزیری دەرەوەی تورکیا هاکان فیدان چەندین جار یەکێتی نیشتمانیان ئاگادار کردووەتەوە و ڕەخنەیان لە تاڵەبانی گرتووە.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە پەیوەندییەکی پەرەسەندوو و تۆکمە لە نێوان تورکیا و پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی بارزانی هەیە، بەڵام کۆنتڕۆڵکردنی نەوتی عێراق لە دەستی حکوومەتی ناوەندییە لە بەغدا و دوای حوکمی دادگا، هەرێمی کوردستانی عێراق ناتوانێت نەوتی عێراق سەربەخۆ بفرۆشێت.
342/