AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
دووشەممە

٢٢ نیسان ٢٠٢٤

٤:٠٩:٢٧ د.ن
1453300

بەرخۆدان ئۆپەراسیۆنەکانی دژی هێزەکانی ئەمریکا دەستپێدەکاتەوە

هێزەکانی خۆڕاگری عێراق ڕایانگەیاند کە جارێکی دیکە ئۆپەراسیۆنەکانیان دژی هێزەکانی ئەمریکا دەستپێدەکەنەوە.

 هێزەکانی خۆڕاگری عێراق ڕایانگەیاند کە ئۆپراسیۆنەکانی خۆیان لە دژی هێزەکانی ئەمریکا دەستپێدەکەنەوە.

هەر لەو پێوەندییەدا کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند کە گرووپە چەکدارەکانی عێراق دەست بە ئۆپەراسیۆنەکانیان دەکەنەوە دژی هێزەکانی ئەمریکا بەهۆی نەبوونی پێشکەوتن لە ڕەوتی کشانەوەی ئەمریکا لە خاکی عێراق.

بەپێی وتەی لیواکانی حزبوڵای عێراق، دەستپێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنەکان دژی ئەمریکییەکان لە ئەنجامی نەبوونی پێشکەوتن لە دانوستانەکان سەبارەت بە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق لە سەردانەکەی سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ واشنتۆن ڕوودەدات.

342/