AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
دووشەممە

٢٢ نیسان ٢٠٢٤

٤:٠٨:١٧ د.ن
1453299

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری کوردستانی سووریا بە پێشێل کردنی مافی مرۆڤ تۆمەتبار کرا

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری کوردستانی سووریای بە پێشێل کردنی زیندانیان تاوانبار کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕۆژی چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری کوردستانی سووریای بە پێشێل کردنی مافی زیندانیان تاوانبار کرد.

لێبوردنی نێودەوڵەتی لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە نزیک بە ٥٦٠٠٠ ژن، پیاو و منداڵ لە چەندین کەمپ لە کوردستانی سووریا زیندانین کە زۆربەیان دوای شکستی داعش زیندانی کراون. ئەو کەسانە لە ٢٧ کەمپ و زیندان لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریا ژیان دەکەن.ئەگنس کالامار بەرپرسی گشتی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند کە AANES جەنایەتی جەنگی ئەشکەنجە ، توندوتیژی و هەڵسوکەوتی نەگونجاوی ئەنجام داوە و لەوانەیە جەنایەتی جەنگی کوشتنیشی ئەنجام دابێت.ئەو ناوەندە ڕاشیگەیاندووە کە ئەمریکاش لە جێگیر بوون و پاراستنی ئەو سیستەمە ڕۆڵی هەیە کە بووەتە هۆی کوژرانی دەیان کەس و بۆیە ئەمریکا ئەبێ بۆ گۆڕینی ئەو سیستەمە هەوڵ بدات.
342/