AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
دووشەممە

٢٢ نیسان ٢٠٢٤

٤:٠٧:٤٧ د.ن
1453298

ڕووداوەکەی ئەسفەهان بایەخی سەربازی نەبوو/ چەکی ئەتۆمی لە بەرنامەی ئەتۆمی ئێراندا نییە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ئاماژەدان بە پەلاماری شکستخواردوو لە ئیسفەهان وتی: لایەنە پەیوەندیدارەکان سەبارەت بەم بابەتە وەڵامیان داوەتەوە. ڕووداوەکە شتێکی بێ بایەخ بوو و هیچ بەهایەکی سەربازی نەبوو.

 ناسر کەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت بە کردەوە دیپلۆماسییەکانی ئێران سەبارەت بە هێرشی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق ڕایگەیاند: ئەو تاوانەی کە ڕژێمی زایۆنی لە دژی کونسوڵخانەی ئێران ئەنجامی داوە، پێشێلکردنی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی وڵاتێکی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان بوو.

وتیشی: ئێران بۆ تەمێ کردنی ڕژێمی دەستدرێژیکاری زایۆنی لە چوارچێوەی پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکەدا ئۆپراسێۆنی ئەنجامداوە و بە هیچ شێوەیەک هەوڵی پەرەدان بە قەیران و شەڕ لە ناوچەکەی نەدا؛ هیچ ئامانجێکی ئابووری، نیشتەجێبوون و مەدەنی نەکرایە ئامانج.

هەروەها کەنعانی بە ئاماژە بە چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێران، زیادی کرد: دوکترینی ئەتۆمی ئێران زۆر ڕوونە و بەکارهێنانی ئاشتیانەی وزەی ئەتۆمی بە مافێکی ڕەوای خۆمان دەزانین. لە بنەڕەتدا چەکی ئەتۆمی لە دوکتورینی بەرگری و سەربازیی ئێراندا جێگایەکی نییە و هەڵوێستەکانی ئێرانیش لەم بارەیەوە چەندین جار ڕاگەیەندراوە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە پاگەندەی دەسەڵاتدارانی زایۆنی سەبارەت بە پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی ناوچەیی دژ بە ئێران وتی: ئەوانەی هەوڵی پێکهێنانی هاوپەیمانییان دەدا ساڵانێک هەوڵیان دا بەڵام هیچ ئەنجامێکیان بەدەست نەهێنا.

342/