AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
دووشەممە

٢٢ نیسان ٢٠٢٤

٤:٠٦:١٨ د.ن
1453295

سەرۆک کۆماری عێراق بۆ ئەردۆغان: هێرش بۆ سەر شارەکانی عێراق قبووڵ ناکەین

عەبدوللەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێڕاق ئەردۆغانی خستە بەردەنگەوە و وتی: عێراق هێرش بۆ سەر شارەکانی قبووڵ ناکات.

 عەبدوللەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێڕاق لە دیداری ئەردۆغان، وتی کە عێراق قبووڵی ناکات ببێتە شوێنی پێکدادان یان هەڕەشە بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ و هیچ جۆرە هێرشێک بۆ سەر شارەکانی خۆی قبووڵ ناکات.

هەواڵدەری فەرمی عێراق ڕاپۆرتی دا سەرۆک کۆماری دوو وڵاتەکە لەسەر ڕاگرتنی هێرش بۆ سەر غەززە، پاڵپشتی لە خەڵکی فەلەستین، گرینگی بە کەم کردنەوەی ئاڵۆزییەکان و گفتوگۆی سازێنەر و هەروەها تۆکمە کردنەوەی ئاسایشی سنوورەکان و بەرەنگار بوونەوەی کێشەکانی کەشوهەوا ، ژینگە و قەیرانی ئاو جەختیان کرد.

342/