AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
یەکشەممە

٢١ نیسان ٢٠٢٤

٦:٢١:٥٧ د.ن
1453055

هێرشی ئێران، بەهێز بوونی بەرەی بەرخۆدانی سەلماند

نووسەر و شرۆڤەکاری عێڕاقی وتی: ئۆپراسیۆنی بەڵێنی ڕاست و توانی بەرگری کە بەرخۆدانی لوبنان، یەمەن و عێڕاق نیشانیان دا ، سەلماندیان کە توانی بەرگری بەرخۆدان بەهێزتر لە ئیسرائیلە.

گرووپی نێودەوڵەتی: کاتژمێرە سەرەتایەکانی 26 ی خاکەلێوە ئێران هێرشی درۆنی و مووشەکی کردە سەر ئیسرائیل.

لە هەمان پێوەندیدا هەواڵنێری مێهر گفتوگۆیەکی لەگەڵ سەید محەمەد سادق هاشمی نووسەر و شرۆڤەکاری عێراقی ئەنجام داوە.

ڕای ئێوە لەسەر سەرکەوتنی ئۆپراسیۆنی بەڵێنی ڕاست چییە و تا چ ڕادەیەک سەرکەوتوو بوو؟

ئێران تەنیا وڵاتێکە لە ناوچەکە کە دەتوانێت بەرەوڕووی ئیسرائیل ببێتەوە. ئێران هەروەها سەلماندی کە تەنیا وڵاتێکی ئیسلامییە کە دەتوانێت لە جوغرافیای ئیسلامییەوە لە بەرژەوەندی موسڵمانان بەرگری بکات و پێکانی بنکەی سەربازی ئیسرائیل کە هێرشی کردبووە سەر کونسوڵخانەی ئێران سەرکەوتنێکی ستراتیژیک بوو.

ڕۆڵی ئەو هێرشە لە لاواز کردنەوەی توانی ئیسرائیل و لە بەرانبەردا بەهێز کردنەوەی توانی بەرگری ئێران بە چ شێوەیەکە؟

ئەو ئۆپراسیۆنە بە ڕای گشتی ئیسرائیل نیشانی دا کە ئەو ڕژێمە چی دیکە توانی دابینی ئاسایشی ئەوانی نییە و ئێران دەتوانێت کە قودسی داگیرکراو ئازاد بکات.

ئیسرائیل پێی وابوو کە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی دراوسێی چەک و بوێری هیرش بۆ سەر ئیسرائیلیان نییە بەڵام ئۆپراسیۆنی بەڵێنی ڕاست و توانی بەرگری کە بەرخۆدانی لوبنان، یەمەن و عێڕاق نیشانیان دا ، سەلماندیان کە توانی بەرگری بەرخۆدان بەهێزتر لە ئیسرائیلە.

بە پێ یاسا نیودەوڵەتییەکان هێرشەکەی ئێران بەرگری ڕەوا بوو بەڵام ئیسرائیل و ڕۆژاوا بەدوای ناساندنی ئەو هیرشە وەکوو دەستدرێژییە. ڕای ئێوە چییە؟

ئێران بە پێ مادەی 51 ی جاڕنماەی نەتەوەیەکگرتووەکان ئۆپراسیۆنی ئەنجام دا، کەواتە هیچ وڵاتێک تەنانەت ئەمریکا و ئەورووپاش ناتوانن ئیدانەی بکەن.

ئۆپراسیۆنی مووشەکی و درۆنی ئێران چ تێچوو و خەسارێکی بۆ ئیسرائیل هەبوو؟

مێدیاکانی ئیسرائیل هەر لە سەرەتاوە ڕایانگەیاند کە بنکەی ئاسمانی نواتیم 7 مووشەکی بالستیکی بەرکەوتووە و ڕووخاوە. هەروەها بە پێ ئامارەکان ئیسرائیل 1.3 ملیار دۆلار خەساری بەرکەوتووە.

342/