AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
یەکشەممە

٢١ نیسان ٢٠٢٤

٦:٢١:٢٧ د.ن
1453054

ئامانجی تورکیا کەرکووک، موسڵ و سلێمانییە و پەکەکە بیانوویە

ساڵح موسلێم هاوسەرۆکی پەیەدە ڕایگەیاند کە تورکیا کەرکووک، موسڵ و سلێمانی کردووەتە ئامانج و بەرەنگار بوونەوەی پەکەکە بیانوویە.

 ساڵح موسلێم هاوسەرۆکی پەیەدە بە وتنی ئەوەی کە کورد ئەبێ لە بەرانبەر هێرشەکانی تورکیا یەکڕیز بن، وتی کە تورکیا بە بیانووی بەرەنگار بوونەوەی پەکەکە، کەرکووک، موسڵ و سلێمانییەی کردووەتە ئامانج.

ناوبراو لە گفتوگۆیەکیدا ڕایگەیاند: هەڕەشەی تورکیا زیاتر لە هەر شوێنێکی دیکە لەسەر هەرێمی کوردستانە و پەکەکەی کردووەتە بیانوویەک بۆ داگیر کردنی موسڵ و سلێمانی.

هەروەها وتیشی لە تورکیا لە هەڵوێستی پارتی بۆ وەرگرتنی باج و لە بەرژەوەندی خۆی کەڵکوەردەگرێت و هەڕەشەی لە یەکێتی نیشتمانی کردووە، ئەگەر ئەو دوو پارتە خۆیان بدەنە دەستی تورکیاوە، ئەوا هەرێمی کوردستان لەلایەن تورکیاوە داگیر کراوە.

342/