AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
یەکشەممە

٢١ نیسان ٢٠٢٤

٦:٢٠:٣٢ د.ن
1453052

ڕێبەری باڵای ئێران سپاسی هێزە چەکدارەکانی وڵاتی کرد

ژمارەیەک لە فەرماندەکانی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ ئایەتوڵڵا خامنەیی فەرماندەی گشتی هێزی ئێران دیداریان کرد.

 ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە میانەی دیداری نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە لەگەڵ فەرماندەکانی هێزە چەکدارەکان، وێڕای بەرز نرخاندنی هەوڵ و سەرکەوتنەکانیان لە ڕووداوەکانی ئەم دواییە، جەختیان کرد: بە فەزڵی خوای مەزن، هێزە چەکدارەکان دەرکەوتەیەکی باشیان لە توانستەکان و هێزی خۆیان و هەروەها ڕواڵەتێکی جێی ڕێزیان لە گەلی ئێران نیشان دا.

ڕێبەری وتیشیان: سەرهەڵدانی هێزی ورەی گەلی ئێران لە ئاستی نێونەتەوەیی سەلمێندرا.

فەرماندەی گشتی وێڕای پیرۆزبایی ڕۆژی ئەرتەش و هەروەها ساڵڕۆژی دامەزراندنی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی جەختی لەوە کردەوە کە دەستکەوتەکانی ئەم دواییەی هێزە چەکدارەکان هەستێکی گەورەیی سەبارەت بە ئێرانی ئیسلامی لە چاوی جیهان و چاودێرانی جیهانیدا خوڵقاندووە.

ڕاشیانگەیاند: پرسی ژمارەی ئەو مووشەکانەی ئاراستەکراون و یان ئەو مووشەکانەی لە ئامانجەکانیان داوە کە لایەنی بەرامبەر سەرنجی لەسەرە، پرسێکی لاتەکیە، پرسی سەرەکی سەرهەڵدانی هێزی ورەی نەتەوەی ئێرانە و هێزە چەکدارەکان لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتی و سەلماندنیەتی کە هەر ئەمەش بووەتە هۆی ئاڵۆزیی بەرامبەر.

ڕێبەری بە بەرز نرخاندنی ڕەچاوکردن و ژیری لە کردەوەی هێزە چەکدارەکاندا، وتی: ڕووداوی جۆراوجۆر تێچوون و دەستکەوتی هەیە و گرنگە ئەوەیە تێچوونەکان کەم بکرێتەوە و دەستکەوتەکان زیاد بکرێت و هێزە چەکدارەکان لە ڕووداوەکانی ئەم دواییەدا ئەمەیان با باشی کردووە.

ئایەتوڵڵا خامنەیی بە بەرز نرخاندنی هەوڵ و چالاکییەکانی سپای پاسداران و ئەرتەش و هێزی پۆلیس، جەختیان کرد کە بەردەوام بن لە هەوڵدان و جووڵە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دوژمنایەتی و دوژمنان بە پشتبەستن بە داهێنان و دەستپێشخەری.

ئاماژەشیان دایە سەر ئەوەی کە کەرامەتی نەتەوەی ئێران دەبێ لە چاوی جیهاندا بەرچاو بێت.

342/