AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
شەممە

٢٠ نیسان ٢٠٢٤

٨:٢٢:٠٢ د.ن
1452805

مایکرۆ باڵندە داخراوەکان لە ئەسفەهان هیچ خەسارێکی نەداوە

لە کاردانەوە بە کەوتنەخوارەوەی چەند مایکرۆ باڵندەیەک لەلایەن سیستەمی بەرگری ئێران لە ئیسفەهان، وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئەو مایکرۆ باڵندە خراونەتە خوارەوە هیچ زیانێکی گیان و دارایی لێنەکەوتەوە.

 حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە دیدارێکدا کە باڵوێزی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی ئامادەی بوون ، لە نیویۆرک ، شرۆڤەیەکی لەمسەر ڕووداوەکانی ناوچەکەدا.

ئەمیر عەبدوڵاهیان بە ڕوونکردنەوەی ئۆپەراسیۆنی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەدژی پێگە سەربازییەکانی ڕژیمی دەستدرێژکاری زایۆنیستی لە چوارچێوەی بەرگریی ڕەوا و یاسای نێودەوڵەتی، جەختی کرد: هەرچەندە ئێران دەیتوانی ئەم ئۆپەراسیۆنە فراوانتر ئەنجام بدات، بەڵام تەنیا ئەو پێگە سەربازییەی کردە ئامانج کە لەوێوە هێرش کرابووە سەر کۆنسوڵخانەی ئێران.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان هەروەها کاردانەوەی بەرامبەر بە داخستن و تێکشکاندنی چەند درۆنی مایکرۆ باڵندەی بچووک لە لایەن سیستەمی بەرگریی ئێران لە ئیسفەهان نیشان دا و وتی: مایکرۆ باڵندە داکەوتووەکان هیچ زیانێکی دارایی و گیانیان نەبووە.

342/