AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
شەممە

٢٠ نیسان ٢٠٢٤

٨:٢١:٣٦ د.ن
1452804

ئەنقەرە و بەغدا ڕێککەوتننامەی ستراتیژیک واژۆ دەکەن

یاشار گولەر وەزیری بەرگری تورکیا لە واژۆی یەکەم ڕێککەوتنی ستراتیژیک لە نێوان ئەنقەرە و بەغدا دوای چەندین ساڵ هەواڵی دا.

 یاشار گولەر وەزیری بەرگری تورکیا لە گفتوگۆیەدا ڕایگەیاند کە ئەنقەرە و بەغدا دوای چەندین ساڵ بەرەو واژۆی یەکەم ڕێککەوتننامەی ستراتیژیک دەڕۆن.

یاشار گولەر وەزیری بەرگری تورکیا پێش لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی داد و گەشە لە پەرلەمانی تورکیا هاوپەیوەند بە سەفەری ئەردۆغان بۆ عێراق کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی بەڕێوە برد.

گولەر لە ئەو گفتوگۆیەدا ڕایگەیاند: ئۆپراسیۆنی دژە تیرۆریزم درێژەی هەیە، ئێمە بەرنامەگەلێکمان ئامادە کردووە و درێژە دەدەینە چالاکی دژە تیرۆریستی خۆمان.

ناوبراو ڕاشیگەیاند: ڕۆژی دووشەممە ئەردۆگان دەچێتە بەغدا و بۆ یەکەم جار دوای چەندین ساڵ، ڕێککەوتننامەی ستراتیژیک لەگەڵ عێڕاق واژۆ دەکات.

342/