AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
شەممە

٢٠ نیسان ٢٠٢٤

٨:٢٠:٣٥ د.ن
1452802

پەیامی بەڵێنی ڕاست/گۆڕینی هاوکێشەکان بە گەورەترین ئۆپراسیۆنی بالستیکی مێژوو

ئۆپراسیۆنی بەڵێنی ڕاست تایبەتمەندییەکی هەیە کە کردوویەتە ئۆپراسیۆنێکی مێژوویی و نابێت بە ئاسانی لە پاڵیدا تێبپەڕین.

 گرووپی سیاسەت؛ ئەگەرچی چەند ڕۆژێک لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنی بەڵێنی ڕاست تێدەپەڕێت بەڵام ئەو ئۆپراسیۆنە تایبەتمەندی و گرینگایەتییەکی هەیە کە لە چەند لایەنەوە کردوویەتە ئۆپراسیۆنێکی مێژوویی کە نابێت بە ئاسانی لە پاڵیدا تێبپەڕین.

بەڵێنی ڕاست؛ ناوێکی ئاشنا و پڕ لە بیرەوەری

لە کاتژمێرە کۆتاییەکانی شەممە، 26 ی خاکەلێوە بوو کە هێزە چەکدارەکانی ئێران بە ئەنجامی ئۆپراسیۆنێکی تێکەڵاو بە بەکارهێنانی مووشەکی بالستیک، کرووز و درۆن چەند شوێنێکی سەربازی ئیسرائیلی کردە ئامانج.

ئۆپراسیۆنی سپا کە بە یا ڕەسوڵ ئەڵڵا ئەنجام درا لە بواری جیاوازی سەربازی و ئۆپراسیۆنییەوە، هەڵکەوتەیە و جارێکی دیکە سەلماندی کە پەڕینەوە لە هێڵە سوورەکانی ئیران، تێچووی قورسی بەدواوە دەبێت و لەناوچوونی ئیسرائیل نزیکتر دەکاتەوە.

تایبەتمەندییەکانی ئۆپراسیۆنی بەڵێنی ڕاست

لێکدانەوەی تایبەتمەندی و چۆنیەتی ئەنجامی ئۆپراسیۆنەکە لە دژی ئیسرائیل زیاتر ئاگامان دەکاتەوە لە گەورەیی ئەو هەوڵەی ئێران.

ڕاگەیاندن بە وڵاتانی ناوچەکە

ئیران 72 کاتژمێر پێش لە ئۆپراسیۆنەکەی لە دژی ئیسرائیل وڵاتانی دراوسێی لە ئەو ئۆپراسیۆنە ئاگادار کردبووەوە.

ئێران دەیەویست هێز و توانی خۆی بە ئیسرائیل ڕابگەیێنێت و ئیسرائیلیش چاوەڕوانی هێرش بە مووشەکی کرووز و درۆن بوو کە ئاوا نەچووە پێشەوە.

گەورەترین هێرشی بالستیک و درۆنی لە مێژووی جیهان

بە پێ ڕاگەیاندنی ڕۆژنامە ڕۆژاوایی و کارناسەکان، هیرشەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل گەورەترین هێرشە بالستیکەکان لە مێژووی جیهانە کە بە شێوەی بەربڵاو و نەک لە ئاستی چەند مووشەکدا ئەنجام درا.

پەیامی ئۆپراسیۆنی بەڵێنی ڕاست چ بوو؟

ئۆپراسیۆنی هێزی هەوافەزای سپای پاسداران بە مەبەستی تەمێ کردنی ئیسرائیل بوو کە زۆر بەربڵاوتر لە ئاستی چاوەڕوانی بوو.

کێ براوەی ئۆپراسیۆنی بەڵێنی ڕاست بوو؟ ئێران یان ئیسرائیل؟

کارناسان پێیان وایە ئەو بابەتە ، پرسێکی نوێ نییە و درێژەی دەبێت و ئیرانیش براوەی هێرشە مێژووییەکەیە و ئامانجەکەشی پێکانی دوو بنکەی سەربازی بوو کە سەرکەوتوو بوو.

342/