AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
شەممە

٢٠ نیسان ٢٠٢٤

٨:١٩:٥٧ د.ن
1452801

گەشتی دوو یان سێ کوادکۆپتەر لە ئیسفەهان لە ئاستی یاری منداڵان بوو

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: گەشتی دوو یان سێ کوادکۆپتەر لە ئیسفەهان لە ئاستی یاری منداڵان بوو.

 حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان لە گفتوگۆ لەگەڵ کەناڵی ئێن بی سی چەند بابەتێکی هێنایە ئاراوە.

ئەمیر عەبدوڵاهیان سەبارەت بە زۆر بابەت قسەی کردووە لەوانەش هێرشەکەی ئیسڕائیل بۆ سەر کۆنسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق و ئۆپەراسیۆنی بەڵێنی ڕاستی ئێران بۆ وڵامدانەوەی هێرشەکەی ئیسڕائیل.

وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە تێکشکانی سێ میکرۆباڵندە لە ئاسمانی ئەسفەهان کە دەوترێت ئیسڕائیل بۆ هێرش کردنە سەر شوێنی سەربازی و ئاتۆمی ئێران ناردوویەتر، وتی: ئەو کوادکۆپتەرەکانە لە ئاستی یاری منداڵان بوو و هێزش نەبوون.

هەروەها لە وڵامی ئەم پرسیارەدا کە خەڵک نیگەرانی شەڕێکی کارەساتبار بۆ شەڕێک لە نێوان ئیسرائیل و ئێرانن. پەیامی ئێوە لە ئەو بارەوە چییە؟ وتی:

هەر وا کە پێشتریش رامانگەیاندووە ئێران بەدوای شەڕ لە ناوچەکە نەبووە و نییە و ئەوەی کە ئێمە هەمبەر ئیسرائیل ئەنجاممان دا بەرگری ڕەوا بوو.

سەبارەت بەوەش کە ئایا ئێران وەڵامی ئیسرائیل دەداتەوە بۆ ئۆپراسیۆنەکەی ئیسفەهان؟

ئەوەی بۆ ئێمە دەرکەوت پێوەندی هەبوو لە نێوان ئیسرائیل و ئەوەی لە ئیسفەهان ڕووی دا بەڵام لە ئاستی سیخوڕی و فیلمهەغرتن بوو کە لەلایەن سیستەمی بەرگری ئێمەوە تێکشکا، بەڵام ئیسرائیل بزانێت کە ئەگەر لە دژی ئێمە هەنگاو هەڵبگرێت ئەوا ئێمە بە توندترین شێوە وەڵام دەدەینەوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران لە وڵامی ئەم پرسیارەدا کە ئایا ئێوە ئاگادار کرابوونەوە کە ئیسرائیل دوێنێ شەو هیرش دەکاتە سەر ئێران؟ وتی:

ئەوەی کە دوێنێ شەو ڕووی دا هێرش نەبوو. گەشتی دوو یان سێ کوادکۆپتەر کە لە ئاستی یاری منداڵانە بوو، بایەخێکی نەبوو کە کەسێک ئێمە ئاگادار بکاتەوە.

342/