AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
شەممە

٢٠ نیسان ٢٠٢٤

٨:١٨:٣٩ د.ن
1452798

ئەگەری هەڵوەشانەوەی هەرێمی کوردستان هەیە

لاهور شێخ جه‌نگی هۆشداری لە "هەڵوەشاندنەوەی" هەرێمی کوردستان دەدات ئەگەر هەڵبژاردن ئەنجام نەدرێت.

 لاهور شێخ جه‌نگی به‌ رۆژنامه‌ی الشرق الاوسط-ی راگه‌یاندووه‌، "مەترسی گەورە لەبەردەم هەرێمدایە کە ڕەنگە ببێتە هۆی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی"، لەکاتێکدا له‌ بۆشایی یاساییدایه‌.

ناوبراو پێیوایه‌ "هەرێمی کوردستان بەهۆی پەککەوتنی دامودەزگاکانی یاسادانانەوە به‌قۆناغێکی سەختدا تێدەپەڕێت"، ئێستاش "هەوڵ هەیە لەلایەن هێزە سیاسیەكانەوە بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، كه‌ رەنگدانەوەی خراپی دەبێت لەسەر ئەو ئەزمونە دیموكراسیە سادەیەی كە لە هەرێم هەیە.

ھەرێمی كوردستان لە مانگی (ئایار/5)ی 2023وە بەدەست بۆشایی یاسادانانەوە دەناڵێنێت، دوای ئەوەی دادگای فیدڕاڵی بڕیاریدا کە درێژکردنەوەی کارەکانی پەرلەمان ده‌ستووری نییە، کە دواجار لە ساڵی 2018دا ھەڵبژێردرا.

لاهور شێخ جه‌نگی پێیوایە "یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەبێ بەشداریی پارتی دیموکراتی کوردستان جورئەتی ئەوە ناكات هەڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجامبدات".

دەشڵێت: "ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە وادەی دیاریکراودا حەتمییە و هیچ رێگایەكی دیكه‌ لەبەردەستدانیە جگە لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە وادەی دیاركراوی خۆیدا".

سەبارەت بەو بژاردانەی کە ئەگەر هەڵبژاردن ئەنجام نەدرێت چی ڕووبەڕووی هەرێمی کوردستان دەبێتەوە؟، لاهور شێخ جه‌نگی باسی لەوەکردووە، "هەرێمی كوردستان زۆر پێویستی بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنە، بۆ تازەكردنەوەی شەرعیەتەكەی، دوای تێپەڕبونی دو ساڵ بەسەر وادی یاساییەكەی".

ناوبراو هۆشداری ده‌دات له‌وه‌ی كه‌ مەترسی هه‌یه‌ و هەڕەشە لەسه‌ر قەوارەی دەستوری هەرێم هه‌یه‌، به‌ڵام دەڵێت، "گومانی زۆرم هەیە لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا، ئەوەش بەهۆی بایكۆتی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئەو پرسەش دەرگا بەڕوی دەستوەردانی لە كاروباری ناوخۆ دەكاتەوە و ڕەنگە هەرێم ڕوبەڕوی بژارده‌ی قورس ببێتەوە، لەنێویاندا هەڵوەشاندنەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان".

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژی 3ی مانگی (ئازار/3)ی 2024 فەرمانێکی هەرێم واژۆکرد کە تێیدا هاتوە، 10ی مانگی شەش ڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانییە لە هەرێمی کوردستان.

342/