"حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان"، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە کۆبوونەوەی باڵای ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پرسی فەلەستین، ڕایگەیاند کە بە توندی چاوەڕوانی تێپەڕاندنی ئەنجومەنی ئاسایش دەکرێت بڕیارنامەیەکی گشتگیر و یەکلاکەرەوە بەپێی بەشی حەوتەمی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان , هەنگاو بنێن لەسەر ئەم بابەتانە:
دانانی ئاگربەستێکی دەستبەجێ و تەواو و بێ مەرج و هەمیشەیی لە هەموو ناوچەکانی غەززە بە ڕەفەح و تەنانەت کەرتی ڕۆژئاواشەوە؛
لابردنی بەتەواوەتی گەمارۆی مرۆیی غەززە؛
ئاڵوگۆڕی مرۆیی زیندانیان؛
ناچارکردنی ڕژێم بۆ کشانەوەی دەستبەجێ و تەواو و بێ مەرجی هەموو هێزە سەربازییەکان و جیهازاتیان لە غەززە و پێویستی گەڕانەوەی بێ کێشەی خەڵک بۆ ناوچە و شوێنەکانی خۆیان؛
جێبەجێکردنی گەمارۆیەکی هەمەلایەنە و دەستبەجێی چەک بەرانبەر ڕژێمی ئیسرائیل؛
سزادانی سەرجەم فەرماندە و تاوانباران و لایەنگرانی تاوانەکانی ئیسرائیل بەهۆی ئەنجامدانی جینۆساید، کوشتنی بە ئەنقەستی ڕۆژنامەنوسان، کارمەندانی ڕێکخراوە خزمەتگوزارییە گشتیەکان، دووبارە بەکارهێنانی چەکی قەدەغە کراوی وەک بۆمبی فسفۆر و هەڕەشەی دەسەڵاتدارانی ڕژێمی ئیسرائیل بۆ بەکارهێنانی بۆمبی ئەتۆمی لە غەززە.
342/