AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
ھەینی

١٩ نیسان ٢٠٢٤

٧:٠٠:٠٥ د.ن
1452525

دوو ڕۆژنامەی ئیسڕائیلی زانیاری نوێ لەسەر هێرشەکەی ئێران بڵاو دەکەنەوە

ڕۆژنامەی زایۆنیستی مەعاریڤ و هائارتز زانیاری نوێیان سەبارەت بە مووشەک و فرۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێران بڵاوکردەوە.

بە گێڕانەوەی کەناڵی جەزیرە، دوایین زانیاری کە لە دوو ڕۆژنامەی عیبری مەعاریڤ و هائارتێز بڵاو کراوەتەوە، پاگەندەکانی سەرچاوە فەرمییەکانی زایۆنیستی سەبارەت بە زیانە بچووکەکانی هێرشە مووشەکی و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێران و لە ناوچوونی زۆرینەی ئەم مووشەک و فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە دەردەخات.

ڕۆژنامەی مەعاریڤ لە زاری توێژەرێکی سەربازیی زایۆنیستییەوە بڵاویکردەوە، بە پێچەوانەی بانگەشەکانی دانیال هاگاری، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل کە بانگەشەی ئەوە دەکات ٩٩٪ی هێرشەکانی ئێرانیان پووچەڵ کردۆتەوە و لەناویان بردووە و ژمارەیەکی کەمی ئەو هێرشانەی ئێران توانیویانە لە سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئیسرائیلەوە تێپەڕن.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، وێنەکانی مانگی دەستکرد دەریدەخەن کە لانیکەم یەکێک لە باڵەخانەکانی ڕیاکتۆری ئەتۆمی دیمۆنا لە ئیسڕائیل بەهۆی هێرشەکانی ئێرانەوە زیانیان پێگەیشتووە و دوو کەسیش لە نزیکەوە برینداربوون.

لە درێژەی ڕاپۆرتەکەی ماریۆدا باس لەوە کراوە کە لە گرتە ڤیدیۆییەکاندا دەردەکەوێت، چوار کەس لە بنکەی ئاسمانی ناڤاتیم لە ئەنجامی لێدانی ڕاستەوخۆی مووشەک بریندار بوونە و نەک بەهۆی پارچەی مووشەکی بەرگری ئاسمانی.

ئەم ڕۆژنامە زایۆنییە بە پشتبەستن بە شیکاری ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی کە لە بارەی هێرشە مووشەکییەکان و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێرانەوە بڵاوکراونەتەوە، ڕایگەیاندووە کە لانیکەم پێنج کەس لە هێرشەکەی ئێران بۆ سەر بنکەی ئاسمانی ڕامۆن لە ناوچەی نەگێڤی داگیرکراو بریندار بوون.

ڕۆژنامەی عیبری هائارتز هەروەها چەند وێنەیەکی بڵاوکردووەتەوە کە زیانەکانی هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر بنکەیەکی ئاسمانی ئیسرائیلی نیشانداوە.

بەگوێرەی ئەم وێنانە کە چەند کاتژمێرێک دوای هێرشی ئێران گیراون، لە نزیک فەوجێکی فڕۆکەی سی-١٣٠ زیانی بە شوێنی داکەوتنی مووشەک لە بەشی باشووری بنکەی نەواتیم دەبینرێت.

342/