AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
ھەینی

١٩ نیسان ٢٠٢٤

٦:٥٩:٣٦ د.ن
1452524

هەڵەی ئیسرائیل بە توندترین شێوەی وەڵام دەدرێتەوە

وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی کرد کە هەڵەی ئیسرائیل بە توندترین شێوە وەڵام دەدرێتەوە.

 حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە گفتوگۆ لەگەڵ سی ئێن ئێن جەختی کرد کە وەڵامی ئێمە بە ئیسرائیل سنووردار و کەم بوو و دەمانتوانی وەڵامی گەورەتر بدەینەوە.

ناوبراو جەختی کرد کە لە نامەیەکدا بۆ کۆشکی سپی دڵنیایانمان کردەوە کە هەڵەی ئیسرائیل بە توندترین شێوە وەڵام دەدەینەوە.

هەروەها وتیشی: ئەگەر ئیسرائیل لە دژی بەرژەوەندییەکانی ئێران بجووڵێت، وەڵامی ئێمە دەستبەجێ و لە بانترین ئاستدا دەبێت.

هەروەها درێژەی دا کە ئێمە دوای قەیران لە ناوچەکە نین و هیوادارین ئیسرائیل هەڵە گەورەکانیان دووپات نەکاتەوە.

342/