AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
ھەینی

١٩ نیسان ٢٠٢٤

٦:٥٨:٤٠ د.ن
1452522

ئێمە پێش لە ئۆپراسیۆنەکەمان، بە ئەمریکامان ڕاگەیاند کە هێرشی ئێران یەکلاییە

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئێمە پێش لە ئۆپراسیۆنەکەمان لە دژی ئیسرائیل، بە ئەمریکامان ڕاگەیاند کە هێرشی ئێران یەکلاییە

حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ سی ئێن ئێن گفتوگۆی کرد.

وەزیری دەرەوەی ئێران لە ئەو گفتوگۆیەدا وتی: لە وەڵامی هیرشەکانی ئیسرئایل بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئێرنا لە سووریا هێرێکی کەم و سنووردارمان کردە سەر ئیسرائیل بەڵام ئەگەر دووبرە سەربزێوەی بکات ئەوان ئێمە هیرشی بەپەلە و بەربڵاو دەکەین.

هەروەها وتیشی کە لە ڕێگای باڵوێزخانەی سویسڕاوە وەکوو پارێزەری بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە تاران پەیامان ئاراستەی کۆشکی سپی کرد و جەختمان کرد کە ئەگەر ئیسائیل دووبارە هەڵە بکات وەڵامی ئێمە خێرا، یەکلایی و پەشیمان کەرەوە دەبێت.

ئەمیرعەبدوڵڵاهیان درێژەی دا: ئێمە بەدوای شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین نین و هیوادارین ئیسرائیل هەڵەی پێشووی خۆی بۆ پەڕینەوە لە هێڵە سوورەکانی ئێمە دووپات نەکاتەوە.

ناوبراو سەبارەت بە قسەکانی فەرماندەی سپا بۆ گۆڕنی سیاسەت و دکتۆرینی ئێران لەسەر بۆمبی ئەتۆمی وتی ئێم ەبە پێ یاسا و شەڕح بەکارهێنانی بۆمبی ئەتۆمی حەرام دەزانین.

وەزیری دەرەوەی ئیران سەبارەت بە پرسی ژنان و باڵاپۆشیان وتی: ڕوون باسی بکەم ئەمریکا و زۆر وڵاتی ڕۆژاوایی دیکە سیاسەتی سەپاندنی ستانداری دووفاقەییان هەیە. ئەوان بۆ مەرگی خانمێکی ئێرانی دنیان شڵەژاند بەڵام لە پرسی کوژرانی ژنان و منداڵانی غەززە هیچ کاردانەوەیەکیان نییە. باڵاپۆش بەشێک لە فەرهەنگی ئێرانە و پێم وابێت پرسی باڵاپۆشی ژنانی ئێرانی ، کێشەی ئێستای ناوچەکە نیە و ئەبێ لەسەر پرسی غەززە و کوژرانی فەلەستینییەکان داکۆکی بکەین.

342/