AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
چوارشەممە

١٧ نیسان ٢٠٢٤

٥:٣٣:٠٨ د.ن
1452170

ئۆپراسیۆنی بەڵێنی ڕاست هەژموونی ئیسرائیلی تێکشکاند

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: ئۆپراسیۆنی بەڵێنی ڕاست گەورەیی ئیسرائیلی تێکشکاند. ئەرتەش و سپا لە هەوڵێکی ورد و پلان بۆداڕێژراودا توانیان هەر وەک ئایەتوڵڵا خامنەیی وتی ئیسرائیل تەمێ بکەن.

 سەید ئیبراهیم ڕەئیسی لە ڕێوڕەسمی ڕژەی ئەرتەشی ئێران ڕایگەیاند: ئەرتەشی ئێمە ئەرتەشی تەیار بە تەکنۆلۆژیای ڕۆژە و لە ۆاڵ ئەوەشدا ئەرتەشێکی بەئیمانمان هەیە.

ناوبراو سەربەخۆ بوونی یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەرتەشی ئێران وەسف کرد و وتی: بە بەرەکەتی شۆڕشی ئیسلامی هێزە چەکدارەکانی ئێمە سەربەخۆ بوونەوە و ئەمڕۆ شەڕکەر، پاپۆڕ و جۆرەکانی مووشەک و درۆن لە هێزە چەکدارەکان چێ دەکرێت و ئەوە بۆ خۆی هێزی خۆجەیی بەدواوەیە.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە بنەمای بەرگری و ئەرتەش بەڕۆژە، زیادی کرد: سپای پاسداران پشتیوانی هێزی ئێرانە و وڵاتانی ناوچەکە دەتوانن پشت بە هێزە چەکدارەکانی ئێمە ببەستن.

ڕەئیسی بە ئاماژە بە هێزی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: ئۆپراسیۆنی بەڵێنی ڕاست گەورەیی ئیسرائیلی تێکشکاند، ئەو گەورەییەکی کە ئەرتەش و سپا خولقاندیان و لە هەڵمەتێکی گەنجاودا کارێکیان کە بە قسەی ڕێبەری ئێران ، ئیسرائیل تەمێ کرا. ئەو ئۆپراسیۆنە بەدی هاتنی بەڵێنێکی ورد و ڕاست بوو کە هەمووان دانیان پێدانا.

درێژەی دا: ئەو ئۆپراسیۆنە نیشانی دا کە هێزە چەکدارەکانی ئێمە ئامادە و چاوەڕوانی فەرمانی ئایەتوڵڵا خامنەیین.

342/