AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
چوارشەممە

١٧ نیسان ٢٠٢٤

٥:٣١:٣٩ د.ن
1452167

سیستەمی ڕاداری، مووشەکی و جەنگالی هێزی بەرگری ئاسمانی نمایش کرا

هێزی بەرگری ئاسمانی ئەرتەش لە مانۆڕی ڕۆژی ئەرتەش جیهازات و دەستکەوتە نوێیەکانی خۆیی لە بواری ڕاداری، دۆزینەوە، سیستەمی درۆنی، جەنگال، جۆرەکانی مووشەک و کۆنترۆڵی فەرماندەیی نمایش کرد.

 هێزی بەرگری ئاسمانی ئەرتەشی ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 29 ی خاکەلێوە هاوکات لەگەڵ ڕۆژی ئەرتەش، جیهازات و دەستکەوتە نوێیەکانی خۆیی لە بواری ڕاداری، دۆزینەوە، سیستەمی درۆنی، جەنگال ، جۆرەکانی مووشەک و کۆنترۆڵی فەرماندەیی نمایش کرد.

سیستەمی تێکەڵاوی چاوەدێری، ڕاداری دۆزینەوە، ئانتێنی ئەلبۆرز، سیستەمی فەرماندەی و کۆنترۆڵی فەکور، سیستەمی مەجید 2، سیستەمی مووشەکی نەواب، ئۆتۆمبێلی پێوەندی سیستەمی ئێس 300، سەکۆی هاویشتنی مووشەکی 15 ی جۆزردان، مووشەکی سەیاد 3 و 4 ، درۆنی کیان جێت، درۆنی موهاجر، درۆنی ئومێد، درۆنی کەڕاڕ و چەندین و چەند جۆری مووشەک و درۆنی دیکە نمایش دران.

342/