AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
چوارشەممە

١٧ نیسان ٢٠٢٤

٥:٢٩:٤٠ د.ن
1452163

حزبوڵا هێرشێکی خەستی کردە سەر ئیسڕائیل/18 سەرباز کوژران و و بریندار بوون

سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاند: حزبوڵڵای لوبنان بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردە بنکەی سەربازانی زایۆنیستی و 18 کوژراو و بریندار هەیە.

حزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند کە بە مووشەکێکی کۆنتڕۆڵ کراو و فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بارەگای داگیرکەرانی لە عەرەب ئەلعەرامشە لە ئەلجەلیل کردە ئامانج و لە ئەنجامدا ژمارەیەک سەربازی زایۆنی کوژران و هەندێکیشیان بریندار بوون.

بە پشت بەستن بە ئەلمەیادین، میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە زیادبوونی ژمارەی سەربازانی زایۆنیستی بریندار لە هێرشی مووشەکی بۆ سەر ئەلعەرامشەی لە جەلیلی ڕۆژئاوا هەواڵیان دا.

لە هەمان کاتدا تەلەفزیۆنی زایۆنیستی بڵاویکردەوە کە لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوان و مووشەکیی حزبوڵڵای لوبنان بۆ سەر ئەلجەلیل ١٨ کەس بریندار بوون و باری تەندروستی سێ کەسیشیان ناجێگیرە.

342/