"پیام عەزیزی" گۆرانیبێژی کورد، بە هاوبەشی لەگەڵ گرووپی "هەزار داف"، گرووپی "نه‌وای ڕه‌حمه‌ت" و گرووپی "شاهۆی داڵاهۆ" لە دووهەمین خولی فێستیڤاڵی مۆسیقای دێرینی کوردستان، لە گوندی مێژوویی و گەشتیاریی پاڵەنگانی کامیاران، کۆنسێرتێک به‌ڕێوه‌ده‌بات.
"پەیام عەزیزی" هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژی مۆسیقای عیرفانیی، لە دووهه‌مین خولی فێستیڤاڵی مۆسیقای که‌ونارای کوردستان، لە ڕۆژی هەینی ٣١ی مانگی خاکه‌لێوه/ نیسان رێکه‌وتی ١٩ی ئه‌پڕێڵی ٢٠٢٤ی زایینی لە سێ بەشی جیادا ده‌چێته سه‌ر شانۆ و لەم کۆنسێرتە گەورانەدا، بەشێک لە پارچە مۆسیقا و به‌سته و گۆرانییە هه‌رمانه‌کانی خۆی بە زمانەکانی کوردیی سورانی، فارسی، عەرەبی، تورکی و کوردیی هه‌ورامی پێشکەش دەکات، لەوانە؛ "یا ره‌سوله‌ڵڵا (د.خ)، یا شای مەدینە"، "ئه‌ڵلا مه‌ده‌د"، "یار دەفەرموێت ئه‌ڵڵا"، "گیانه به‌سیه‌تی"، "یا ره‌سوله‌ڵڵا (د.خ) لێمان بڕوانه، "ئه‌ی خودا له‌م ئاگربارانه"، "یا ره‌سوله‌ڵڵا ده‌خیل"، "لەبه‌یک"، "طلع البدر علینا"، "ئه‌ی گوڵ گیانم گوڵ"، "مه‌ده‌د مه‌ده‌د"، "موسڵمانان"، "یارم چه‌نده جوانه"، "جانێ، جانێ"، "مه‌گری، مه‌گری"، "ئاگر کەتییە دڵی من"، "بۆ هه‌موو شوێنێک بڕۆم"، "ساقی وه‌ره" و هتد و هەروەها چەند گۆرانییەکی نوێی کوردی پێشکەش ده‌کات.
لە میانه‌ی دووهەمین خولی فێستیڤاڵی مۆسیقای دێرینی کوردستاندا، "ئیسماعیل حەمیدی" به پێشکه‌ش کردنی مه‌قامه‌کانی ئاهوورایی سیاچه‌مانە، "نیما شه‌فیعی" و هەروەها هونەرمەندانی پارێزگای کوردستان و هونەرمەندانی دیکەی پارێزگا جۆراوجۆره‌کانی ئێران، ده‌چنه سه‌ر شانۆ و به‌رنامه‌کانی خۆیان پێشکەش ده‌که‌ن.
342/