AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
چوارشەممە

١٧ نیسان ٢٠٢٤

٥:٢٨:١٧ د.ن
1452161

سیستەمی بەرگری مووشەکی پاتریۆت لە هەرێمی کوردستان جێگیر کراوە

گۆڤاری ئەمریکی فۆربز پاگەندەی کردووە کە لانیکەم یەک سیستەمی بەرگری مووشەکی پاتریۆت لە هەرێمی کوردستان جێگیر کراوە.

 گۆڤاری فۆربزی ئەمریکا پاگەندەی کردووە کە ئەمریکا لانیکەم یەک سیستەمی بەرگری مووشەکی پێشکەوتووی خۆی ناسراو بە پاتریۆتی لە هەرێمی کوردستان جێگیر کردووە.

ئە وگۆڤارە وتوویە نادیارە کە ئەمریکا کەی ئەو سیستەمەی جێگیر کردووە بەڵام ئەو بابەتە دەتوانێت خاڵێکی وەرچەرخان بێت.

بە گوێرەی ئەو نووسراوە، ئەو سیستەمە بەرگرییە لەسەر داوای ڕێبەرانی هەرێمی کوردستان بۆ تۆکمە کردنەوەی بەرگری ئاسمانی ئەو ناوچە جێگیر کراوە.

342/