AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
سێشەممە

١٦ نیسان ٢٠٢٤

٩:٢٢:٢٧ د.ن
1451928

ئێران بەدوای شەڕدا ناگەڕێت/ ئێمە بژاردەی زۆرمان پێیه بۆ وڵامدانەوە

لەو دۆخەی کە سەرکردەکانی تلاڤیڤ هێشتا سەرسام و واقی ئۆپەراسیۆنی سوپای پاسدارانن، هەواڵی چەواشەکارانە بڵاو دەکەنەوە.

 دوابەدوای ئۆپراسیۆنی بەهێزی "بەڵێنی ڕاست " لە ڕۆژانی شەممە و یەکشەممەی ئەم هەفتەیە، سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە هێرشی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئامانجەکانی لە ناوچە داگیرکراوەکان کردە ئامانج.

لە درێژەی پڕوپاگەندە و چەواشەکاری میدیایی و دەروونی ڕژێمی زایۆنی دژی هێرشەکەی ئێران بۆ سەر ئیسڕائیل، بەرپرسێکی باڵای ئێران لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆڕی هەواڵی ئەلجەزیرە کاردانەوەی نیشان دا بەرامبەر هەڕەشە پووچەکانی زایۆنیستەکان بەبێ ئەوەی ناسنامەی خۆی ئاشکرا بکا.

بە پشتبەستن بەم ڕاپۆرتە، کەناڵی هەواڵی ئەلجەزیرە لە زاری بەرپرسێکی ئێرانییەوە کە ناسنامەی خۆی ئاشکرا نەکردووە ڕایگەیاندووە کە ئێران بەدوای شەڕدا ناگەڕێت، بەڵام ئەگەر بسەپێندرێت ئامادەیە بۆی و بژاردەی بەرفراوانی هەیە.

ئەم بەرپرسە حکومییەی وڵاتەکەمان هۆشداری دایە دەسەڵاتدارانی زایۆنیستی و بە کەناڵی جەزیرەی وت: ئێران ئامادەیە بۆ ئاستی دووەمی وەڵامدانەوە لە ڕێگەی ئەو چەکەوە کە پێشتر لە دژی ئیسرائیل بەکاری نەهێناوە.

342/