AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
سێشەممە

١٦ نیسان ٢٠٢٤

٩:٢٢:٠٣ د.ن
1451927

ئێران بەدوای شەڕەوە نییە/دەبوو وەڵامی ئیسرائیل بدەینەوە

وتەبێژی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی مەجلیس وتی: ئێمە بەدوای شەڕەوە نین لە ناوچەکە، بەڵکوو بەدوای کەم کردنەوەی ئاڵۆزی و چارەسەری کێشەکانەوەین و کێشەی سەرەکیش جەنایەتەکانی ئیسرائیل لە غەززەیە.

 ئەبولفەزل عەموویی بە ئاماژە بە کۆبوونەوەی ئەم دواییەی ئەنجومەنی ئاسایش لەسەر اببەتی لێکدانەوەی وەڵامی مووشەکی و درۆنی ئێران بە ئیسرائیل لەسەر داوای ئەو وڵاتە، ڕایگەیاند: ئەو کۆبوونەوە بە بێ هیچ بەیاننامەیەک لە ئیدانە کردنی ئێران کۆتایی هات، چونکوو لە دۆخی ئێستادا ئیسرائیل بارودۆخی لای کۆمەڵگای نێودەوڵەتی گونجاو نییە و ڕوانگەکان بە ئەو ڕژێمە نەرێنییە.

ناوبراو وتیشی: ئۆپراسیۆنی بەڵێنی ڕاستگۆ بە پێ مادەی 51 ی جاڕنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان ئەنجام درا و هەوڵەکەی ئێران بەرگری ڕەوا بوو و ئۆپراسیۆنەکە بە ئامانجی بەرگری ئەنجام درا و کاریگەری خۆشی هەبوو.

عەمووی جەختی کرد: ئێمە سەرەتا ڕامانگەیاند کە خوازیاری شەڕ لە ناوچەکە نین، بەڵکوو بەدوای کەم کردنەوەی بەڵکوو بەدوای کەم کردنەوەی ئاڵۆزی و چارەسەری کێشەکانەوەین و کێشەی سەرەکیش جەنایەتەکانی ئیسرائیل لە غەززەیە.

ناوبراو وتیشی: ئەگەر ئێران ئەو وەڵامەی نەدابایەوە، ئیسرائیل ئاوا بیری دەکردەوە کە ئێران توانای وەڵامدانەوەی نییە و ئەوەش دەبووە هۆی ئەوەی کە ئیسرائیل هەڵمەتی زیاتر بدات.

342/