AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
سێشەممە

١٦ نیسان ٢٠٢٤

٩:٢٠:٥٠ د.ن
1451925

ئیسرائیل لاوازترە لە ماڵی جاڵجاڵۆکە/ سەردەمی لێدە و بڕۆ نەما

فەرماندەی هێزی زەوینی ئەرتەش وتی: هێزە چەکدارەکانی ئێمە وەڵامێکی یەکلاییان بە ئیسرائیل دایەوە و سەلماندیان ئەو ڕژێمە خانوویەک لاوازتر لە ماڵی جاڵجاڵۆکەی هەیە.

 ئەمیر کەیومەرس حەیدەری فەرماندەی هێزی زەوینی ئەرتەش سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بە بۆنەی 29 ی خاکەلێوە ڕۆژی هێزی زەوینی ئەرتەش، بە پیرۆزبایی بە بۆنەی سەرکەوتنی ئۆپراسیۆنی سپا لە دژی ئیسرائیل ڕایگەیاند: هێزە چەکدارەکانی ئێمە وەڵامێکی یەکلاییان بە ئیسرائیل دایەوە و سەلماندیان ئەو ڕژێمە خانوویەک لاوازتر لە ماڵی جاڵجاڵۆکەی هەیە.

ناوبراو سەبارەت بە ئامادەیی ئەرتەش بۆ وەڵامدانەوە بە هەڕەشەکانی ئیسرائیل ، وتی: هێزە چەکدارەکان ئەرکیانە کە یەکپارچەیی خاک و سەروەری ئێرانی ئیسلامی بپارێزن و ئۆپراسیۆنی بەڵێنی راست، لەو پێناوەدا بوو.

وتیشی: هێزە چەکدارەکانی ئەگەرچی جلی جۆراوجۆریان لەبەرە بەڵام یەک ئامانجیان هەیە و سەلماندیان کە بە وتەی ئایەتوڵڵا خامنەیی سەردەمی لێی دە و هەڵێ، کۆتایی هاتووە.

342/