AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
سێشەممە

١٦ نیسان ٢٠٢٤

٩:٠٧:٥٥ د.ن
1451923

هاوڕێیەتی ئوردن لەگەڵ ئیسرائیل هەڵەی ستراتیژیک بوو

جێگری سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی مەجلیس، هەوڵی حکومەتی ئوردن لە کردنەوەی ئاسمانی ئەو وڵاتە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئیسرائیل لەگەڵ هێرشی درۆنی و مووشەکی ئێران، هەڵەیەکی ستراتیژیک وەسف کرد.

 شەهریار حەیدەری جێگری سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی مەجلیس بە ئاماژە بە ڕۆڵی ڕووخێنەری ئوردن لە ئۆپراسیۆنی تەمێی ئیسرائیل لەلایەن ئێرانەوە کە ئاسمانی وڵاتەکەی بۆ بەرەنگار بوونەوەی درۆن و مووشەکەکانی ئێران خستە بەردەستی ئەو ڕژێمە، ڕایگەیاند: چاوەڕوانی دەکرێت کە وڵاتانی موسڵمانی ناوچەکە پاڵپشتی لە خەڵکی فەلەستین بکەن. سەرەڕای ئەوەی کە خەڵکی ئوردن بەتواوەتی پاڵپشتی دەکەن لە فەلەستین بەڵام دەسەڵاتی ئوردن جیاواز لە خەڵکی خۆیە و کەمتر لە درێژەی پاڵپشتی لە فەلەستین هەوڵی داوە کە هاوکاری ئوردن لەگەڵ ئیسرائیل لە ئۆپراسیۆنی ئێران لە دژی ئەو ڕژێمە لە هەمان چوارچێوەدایە.

ناوبراو درێژەی دا: ئوردن لانیکەم دەیتوانی بێدەنگ بێت تان تەنانەت دەیتوانی پاڵپشتی بەرگری ڕەوای ئێران بکات هەمبەر ئیسرائیل، بەڵام بە ئەوپەڕی سەرسووڕمانەوە هاوڕێیەتی ئیسرائیلی کرد کە دەتوانین بڵێین ئەو کارەی لە ژێر کاریگەری ئەمریکا و ئیسرائیل ئەنجام داوە.

ناوبراو جەختی کرد: ئەگەرچی هەولەکەی ئوردن لە دژی ئێران کاریگەری نەبوو بەڵام خودی ئەو هەوڵە زۆر گرینگە کە ئوردن بە هاوڕێیەتی ئیسرائیل هەڵەیەکی ستراتیژیکی کرد.

حەیدەری وتی: ئاڵبەت ڕەنگدانەوەی ئەو هەوڵەی حوکمەتی ئوردن لای خەڵکی ئەو وڵاتە دەرکەوت و خەڵک ئیدانەیان کرد؛ تەنانەت وڵاتگەلێژک وەکوو لوبنان، عێراق، سووریاش ئەو هەوڵەیان ئیدانە کرد.

نوێنەری قەسر شیرین درێژەی دا: ئوردن بۆ خۆشحال کردن ئیسرائیل و ئەمریکا ئەو کارەی ئەنجما دا لە ڕاستیدا دەتوانین بڵێێن کە سەروەریی ئوردن زیاتر بۆ پارێزەری لە خۆ و نە خەڵکەکەی، هاوڕێیەتی ئیسرائیلی کرد.

هەروەها وتیشی: ئێران بە تەنیا بەرەنگار ئیسرایئل دەبێتەوە و چاوەڕوانی دەکرێت کە وڵاتانی موسڵمانی ناوچەکە پاڵپشتی لە خەڵکی فەلەستین بکەن.

ناوبراو ڕایگەیاند: وڵاتانی ئیسلامی دەست بە بێدەنگی ڕاگرتن هەمبەر جەنایەتەکانی ئیسرائیل هەڵبگرن و پاڵپشتییەکانیان کردەیی بێت نەک بەس دروشم بێت.

342/