AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
دووشەممە

١٥ نیسان ٢٠٢٤

٨:٤٦:٣٩ د.ن
1451664

ئێران لەم کاتەدا نایەوێت ڕاستەوخۆ لە ئیسڕائیل بداتەوە

وەزیری دەرەوەی پێشووی ئێران وتی: جارێ نامانەوێت ڕاستەوخۆ لە ئیسڕائیل بدەین.

 وەزیری دەرەوەی پێشووی ئێران وتی: ئەو کارەی ئێران بنەمایەکی یاسایی و نێودەوڵەتی هەیە و بەگوێرەی بەشی حەوتەمی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکانە و ئامانجی ڕێگریکردنە.

وەزیری دەرەوەی پێشووی وڵاتەکەمان، مانووچێهر موتتەکی، لە وتووێژێکدا لەگەڵ پەیامنێری مێهر سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی هێزە چەکدارەکانی ئێران لەدژی ڕژێمی زایۆنی، وتی: فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەک بەناو قەڵغانی بەرگریدا تێدەپەڕن کە ئەمریکا و فەرەنسا بۆ گەیشتن بە سنوورەکان دروستیان کردووە لە فەلەستین داگیرکراو.

وتیشی: دوای بێتوانایی گۆمەزی ئاسنینی ڕژێمی زایۆنیستی لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم مووشەک و فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە و ئەوەی کە دواجار ئامانجە دیاریکراوەکانی پێکا، تەکنەلۆژیای بەرزی چەکی بەرگری، هێرشبەری و بەرهەمهێنان لە هێزی ئاسمانی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیدا نیشان دەدات ئێران تەکنۆلۆژیای پێشکەوتۆی بەرگرانەی هەیە.

وبراو زیادی کرد: ئەم تایبەتمەندییە فاکتەرێکی گرنگە بۆ ڕێگریکردن لە ڕژێمی زایۆنی لە هەڵەیەکی ستراتیژی دیکە لە لایەن ئیسرائیلەوە. هەروەک چۆن ترامپ سەرەڕای هەڕەشەی لێدانی ٥٢ ئامانج لە ئێران، دوای ئەنجامدانی تاوانی شەهیدکردنی حاجی قاسم سولەیمانی، نەیتوانی هیچ کارێکی هەڵە بکات لە بەرامبەر مووشەکەکانی هێزی ئاسمانی سپای پاسداران و وێرانکردنی بنکەی عەین ئەسەد. بێگومان ئیسرائیل مانگایەکە قۆچی هەیە بەڵام عەقڵی نییە و پێویستە ئاگاداری ئەو جۆرە مانگا کێویانە بین.

ڕایگه یاند: ئەو کارەی ئێران بنەمایەکی یاسایی و نێودەوڵەتی هەیه و به پێی بەشی حەوتەمی جاڕنامەی نەتەویەکگرتووه کانه و به ئامانجی ڕێگریکردنه .

جەختیشی لەوە کردەوە: ڕاگەیاندنی کۆتایی ئۆپراسیۆنەکە ئەوە نیشان دەدات کە کۆماری ئیسلامی لە ئێستادا هیچ پلانێکی نییە بۆ ئەوەی ڕاستەوخۆ بچێتە ڕووبەڕووبوونەوەیەک لەگەڵ ڕێژیمی ئیسرائیل.

342/