AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
دووشەممە

١٥ نیسان ٢٠٢٤

٨:٤٥:١٥ د.ن
1451660

مووشەکەکانی ئێران بنکەی ئیسڕائیلی نواتیمی تێکشکاند

کەناڵێکی ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکدا لە خەساری قورسی بنکەی ئاسمانی نواتیمی ئیسرائیل بەهۆی هێرشەکانی تارانەوە بۆ سەر تێلاڤیڤ هەواڵی دا.

کەناڵی تەلەڤیزیۆنی ئەی بی سی ئەمریکا لە ڕاپۆرتێکدا نووسی کە بەهۆی ئۆپراسیۆنی درۆنی- مووشەکی تاران بۆ سەر تێلاڤیڤ، لانیکەم 9 مووشەک بەر دوو بنکەی ئاسمانی ئیسرائیل کەوتووە و خەساری بەرچاو لە تێلاڤیڤ دراوە.

ئەی بی سی لە زمانی بەرپرسێکی باڵای ئەمریکاوە نووسیویە کە پێنج مووشەکی بالستیک، لە بنکەی ئاسمانی نواتیم دراوە بەهۆیەوە فڕۆکەی سەربازی سی 130، هێڵی فڕۆکەخانە و چەندین هومار خەساری لێدراوە. هەروەها چوار مووشەکی دیکەش لە بنکەی ئاسمانی نەقەب دراوە و خەساری پێگەییشتووە.

342/