AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
دووشەممە

١٥ نیسان ٢٠٢٤

٨:٤٤:٥٠ د.ن
1451659

ئێران وانەیەکی لەبیرنەکراوی دایە ئیسرائیل

جێگری پێشووی وەزیری دەرەوەی پاکستان سەبارەت بە ئۆپراسیۆنی تەمێی ئێران لە دژی ئیسرائیل وتی: ئێران وانەیەکی لەبیرنەکراوی داوەتە ئیسرائیل.

گرووپی نێودەوڵەتی:شێمشاد ئەحمەد خان، جێگری پێشووی وەزیری دەرەوەی پاکستان بە ئاماژە بە وەڵامی درۆنی و مووشەکی سپا بە جەنایەتی ئیسرائیل، ڕایگەیاند: ئێران وەڵامێکی ڕووخێنەر و وانەیەکی لەبیرنەکراوی دایە ئیسرائیل.

ئەو بەرپرسە پێشووەی پاکستانە وتی: هەوڵی تۆڵە کردنەوەی ئێران هەم لە باری یاساییەوە ڕاست بوو و هەم بەجێگە بوو. وەڵامەکەی ئێران ئەوەندە قایم بوو کە سەری جیهان سووڕما. ئێران لە مافی خۆی بەرگری کردووە و لە ئەو مافە کەڵکی وەرگرتووە.

هەروەها وتیشی: ئێران بە وەڵامەکەیەوە، ئیسرائیلی سووک کرد و ئیسرائیل وەکوو هێزێکی نەبەز لای وڵاتانی عەرەبی دەناسرا بەڵام ئۆپراسیۆنەکەی ئێران لە هزرەی لەناوبرد.

342/