AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
دووشەممە

١٥ نیسان ٢٠٢٤

٨:٤٣:١٦ د.ن
1451656

ئێران بۆ هێرش کردنە سەر ئیسڕائیل چەکی زۆڕ پێشکەوتووی بەکارهێناوە

ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی ڕایگەیاند کە ئەو چەکانەی کە ئێران لە ئۆپراسیۆنی بەڵێنی راستگۆ بەکاری هێناوە، پێشکەوتووترین چەکگەلێک بوو کە تا ئێستا ئیسرائیلی کردووەتە ئامانج.

 ڕۆژنامەی ئەمریکی نیۆیۆرک تایمز وتی کە ئیسرائیل تا ئێستا بە چەکێک پێشکەوتووتر لە چەکە بەکارهێنراوەکان لە ئۆپراسیۆنی بەڵێنی راستگۆ، هێرشی نەکرابووە سەر.

ئەو ڕۆژنامە نووسیویەتی کە چەکەکانی بەکارهێنراو لەلایەن ئێرانەوە جیاواز لە ئەو مووشەکانە بوون کە بەرخۆدانی فەلەستین بەکاری هێناوە و مەودای بڕینیان زۆر زیاتر بوو.

ئەو ڕۆژنامە ئەمریکییە لە زمانی جێفری لووییز، ئەندامی ئەنجومەنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نێودەوڵەتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاوە نووسی کە ئێران مووشەکی کرووزێکی بەکار هێناوە کە دەتوانێت یەک تۆن مادەی تەقەمەنی بگوازێتەوە.

342/