AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
یەکشەممە

١٤ نیسان ٢٠٢٤

٨:١٤:١٣ د.ن
1451375

ئێران بە کامە مووشەک و درۆنی هێرشی کردە سەر ئیسرائیل؟

چەند کاتژمێر پێش ئێستا وەڵامی مووشەکی و درۆنی هێزی هەوافەزای سپا بە دەستدرێژی ئیسرائیل بۆ سەر کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق دەستی پێکرد کە لە ئەم راپۆرتەدا سەبارەت بە ئەو چەکانە کە بەکارهێنرا باس دەکرێت.

 ئێران لە هێرشی دوێنێ شەودا بۆ سەر ئیسرائیل مووشەکی شاهێد 131 و شاهێد 136 کە شکڵی سێ گۆشەیان هەیە و زۆر خێران ، بەکار هێناوە.

مووشەکی ستراتیژیکی مەودا درێژ و نیشان شکێنی خوڕەمشار 4 کە خێرای زۆری هەیە، یەکێکی دیکە لە مووشەکەکان بوو کە هێرشی کردە سەر ئیسرائیل.

مووشەکی هایپێرسۆنیکی فەتاح کە بەهۆی تەکنۆلۆژیایەکەوە کە هەیەتی هیچ دژە مووشەکێک توانای تێکشکاندنی نییە.

درۆنی مەهاجر کە لە چەندین ئاست و جۆردا و لە ژێرناوی درۆنی موهاجیر1 ، 2، و موهاجیر 2 ی نوێ و 3 و 4 و 6 و 10 بە توانا و تایبەتمەندی جیاوازەوە داڕێژراوە و چێ کراوە.

سیمۆرغ یان هەمان درۆنی شاهید 171 لە ساڵی 1393 ڕوونوێنی کرا.

درۆنی فترس ، ئارەش 2، شاهید 131 و 136 و 238 و 101 و 129 و 136 و 171 و 181 و 191 و 147 جۆرەکانی تری درۆنی ئێرانین.

درۆنی تەقینەوەیی کەڕاڕ، و هەروەها کەمان 22 جۆرەکانی ترین درۆنی ئێرانین کە هەر کامەیان تایبەتمەندی و توانایی جیاوازەیان هەیە کە بەتواوەتی لەلایەن لێزانانی ئێرانییەوە بۆ بەرگری لە ئێران چێ کراون.

342/